
یاریگا –
تیروپشکی قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیای 2026 راکێشرا.
ئەنجامی تیروپشکەکە؛
ئالباسیتێ X بارسێلۆنا
دێپۆرتیڤۆ ئالاڤێس X ریال سۆسیداد
ڤاڵێنسیا X ئاتلێتیک بیلباو
ریال بێتیس X ئاتلێتیکۆ مەدرید
یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی لە 5ـی شوبات/ فەبرایەر بەڕێوەدەچێت. لەم قۆناخەش هەر یانەیەک یەک یاریی دەکات.
بەڵام لە قۆناخی پێشکۆتایی یارییەکان دەبن بە چوون و گەڕانەوە، هەر یانەیەک یارییەک لە یاریگای خۆی و یارییەک لەدەرەوەی یاریگای دەکات.
یارییەکانی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی لە 26ـی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت. یاریی گەڕانەوەش لە 2ـی نیسان/ ئەپریل بەڕێوەدەچێت. یاریی کۆتایی جامەکەش لە 26ـی نیسان بەڕێوەدەچێت.



