
یاریگا –
رۆدریگۆ، هێرشبەری بەڕازیلی گەڕایەوە مەشقەکان و ئەمڕۆ بەشێوەیەکی ئاسایی مەشقی کردووە.
رۆدریگۆ دوای یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، بەهۆی پێکان لە تیپەکە دابڕاوە و بەشداریی دوو یاریی رابردووی ریال مەدریدی نەکردووە.
بەڵام ئەستێرە بەڕازیلییەکە ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە مەشقەکانی ریال مەدرید و بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی ئامادەیە.
🙏🖤 La plantilla del Real Madrid guarda un minuto de silencio antes de su entrenamiento de Champions en memoria de las víctimas del accidente de tren en Adamuz (Córdoba)@antonmeana pic.twitter.com/dfwLBWDZOa
— Carrusel Deportivo (@carrusel) January 19, 2026
هاوکات ترێنت ئارنۆڵد، میلیتاو، رودیگەر و فێرلاند مێندی بەهۆی پێکان بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆیان نەکردووە.
سبەی سێشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2026 ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی حەوتەمی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر لە یاریگای بێرنابیۆ میوانداری مۆناکۆی فەڕەنسی دەکات.
ریال مەدرید دوای دۆڕانی کلاسیکۆی جامی سوپەر و دوورخرانەوەی چابی ئاڵۆنسۆ، بە دۆخێکی ناجێگیردا تێدەپەڕێت و ئاربێلوا ئامانجییەتی بە بردنەوەی یارییەکەی مۆناکۆ سەقامگیری بۆ تیپەکە بگەڕێنێتەوە.