
یاریگا –
یانەی کریستاڵ پاڵاس دەیەوێت ئۆلیڤیێ گلاسنەر لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دووربخاتەوە.
گلاسنەر لە چەند رۆژی رابردوو بە فەرمی رایگەیاند کە دوای کۆتایهاتنی گرێبەستەکەی لە کۆتایی وەرز یانە ئینگلیزییەکە جێدەهێڵێت و گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە چونکە لە یانەکە نائومێد بووە و پاڵپشتی ناکرێت.
بەپێی هەواڵێکی تۆڕی سکای سپۆرتس، ستیڤ پاریش، سەرۆکی یانەی کریستاڵ پاڵاس، بیر لەوە دەکاتەوە بەر لە کۆتایی وەرز راهێنەرە ئوستووڕالییەکە دەربکات و گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی دوایین لێدوان و رەخنەکانی لە بەرپرسانی یانەکە.
فرۆشتنی مارک گێی، بەرگریکاری یانەکە، هێندەی دیکە پەیوەندییەکانی نێوان گلاسنەر و یانەکەی ئاڵۆزکرد، گلاسنەر گلەیی لە کاتی ئەنجامدانی گواستنەوەی بەرگریکارە کرد و رایگەیاند کاتی گواستنەوەکە لە جێی خۆیدا نییە، بەڵام پاڵاس سوورە لەسەر ئەوەی گواستنەوەکە دەبوو ئێستا بکرێت تاوەکو لە هاویندا بەرگریکارەیان بە خۆڕایی لەدەستنەچێت، هەروەها رێزیان لە بڕیاری وەرزی رابردووی گێی کردووە کە گواستنەوەی بۆ لیڤەرپووڵ راگرت و وەرزێکی دیکە لە یانەکەی مایەوە.




