Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تامی ئابراهام دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

پەیوەندی بە یانەی پێشووی دەکات

Yariga App

یاریگا –

تامی ئابراهام، هێرشبەری بێشکتاش لە گەڕانەوە بۆ ئاستۆن ڤێلا نزیکدەبێتەوە.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، تامی ئابراهام لە لیستی کورتی ئاستۆن ڤێلادایە و یەکێکە لەو هێرشبەرانەی ئۆنای ئێمری ئارەزوی گواستنەوەی دەکات.

بێشکتاش داوایکردووە کاتی پێبدرێت شوێنگرەوەیەک بۆ یاریزانەکە بدۆزێتەو و ئەوکات گفتوگۆی فررۆشتنی یاریزانەکە بە ئاستۆن ڤێلا دەستپێدەکات.

سکای ئاماژەی بەوەش کردووە، بێشکتاش ئارەزووی گواستنەوەی لۆرێنزۆ لوکا، هێرشبەری ناپۆلی دەکات.

ئابراهام کاتێک یاریزانی چێڵسی بوو لە وەرزی 2018-19 بەشێوەی خواستن یاریی بۆ ئاستۆن ڤێلا کردووە.

هێرشبەرە 25 ساڵانییەکە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 25 یاریی بۆ بێشکتاش کردووە، 13 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button