
یاریگا –
درۆ فێرناندێز، یاریزانی لاوی بارسێلۆنا لە مێركاتۆی زستانەدا ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.
درۆی تەمەن 18 ساڵان تاوەكو 2027 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە.
💰 El jugador abonará los 6 millones de euros de su cláusula de rescisión y ya se lo ha comunicado a Hansi Flick esta mañana
🔙 Su gran rendimiento le valió un hueco en el primer equipo desde hace pocos meses, pero su etapa en la capital catalana ya ha llegado a su fin pic.twitter.com/joiduzh1Cw
— Diario SPORT (@sport) January 16, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، هەموو شت كۆتاییهاتووە و درۆ فێرناندێز لە مێركاتۆی زستانەدا ریزەكانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت.
یاریزانەكە قسەی لەگەڵ هانزی فلیک كردووە و راهێنەرە ئەڵمانییەكەش رەزامەندی دەربڕیووە.
یاریزانەكە ئۆفەری لە لایەن یانەكانی ئینگلتەرا و ئەڵمانیا بەدەستگەیشتووە و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی شەش ملیۆن پاوەندە.
درۆ لەگەڵ تیمی یەكەمی بارسێلۆنا پێنج یاریی كردووە و توانیویەتی گۆڵێک درووستبكات.



