Loading...
عێراقکوردستان

باسم قاسم: یارییەکەی بەرامبەر زەوڕا یەکێک لە یارییە سەختەکانمان دەبێت

هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر زەوڕا یاریی دەکات

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی زەوڕا دەبێتەوە و راهێنەری تیپەکەش بە یەکێک لە یارییە سەختەکانی ئەم وەرزەی دادەنێت.

شەممە ( 17ـی کانوونی دووەمی 2026 ) ‌لە گەڕی 13ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، کاتژمێر 3ـی ئێوارە هەولێر لە یارییەکی بە هێزدا لە یاریگای زەوڕا رووبەڕووی زەوڕا دەبێتەوە، لەم یارییە هەولێر توانای عەلا رەعدی بەرگریکار و ئاکۆ حزیری ناوەڕاستکاری بۆ دەگەڕێتەوە کە لە یاریی رابردوو بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانی دابڕابوو.

باسم قاسم، راهێنەری هەولێر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پیش یارییەکەباسی ئامادەکاری تیپەکەی کرد و گووتی:

ئامانجی ئێمە بەردەوام بوونە لەسەر ئەنجامە باشەکان وێڕای ئەوەی بە هۆی زۆری یارییەکان فشارمان لەسەرە، ئامادەین بۆ بە دەستهێنانی ئەنجامێکی با، هەرچەندە ئەم یارییە یەکێک لە سەخت ترین یارییەکانمانە، هەرچەندە چەند یاریزانێکیش پێکانی سوکیان هەیە تا ئێستا نازانرێ بۆ یارییەکە ئامادە دەبن یان نا.

دەربارەی هێنانی یاریزان و خەرجکردنی پارەی زۆر لە گواستنەوەی زستانە، باسم قاسم، درێژەی بە قسەکانیدا و رایگەیاند:

ئەوەی بڵاو دەبێتەوە دەربارەی ئەو پارە زۆرەی کە گوایە ئێمە سەرفمان کردووە دوورە لە ڕاستیەوە، ئێمە لە پێشەنگی خولەکەین کەچی تا ئێستا بودجەمان نەگەیشتۆتە دوو ملیار دینار، بۆ بەردەوامیدان بە ئەنجامی باش پێویستمان بە پێنج تاوەکو شەش یاریزان هەیە.

کوڕانی قەڵا و منارە بە 30 خاڵ پێشەنگی خولەکەیان گرتووە و یاریی داهاتووش لە یاریی لووتکەدا میوانداری تەڵەبە دەکەن، زەوڕا 20 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button