تەواو؛ ئەستێرەیەک ریزەكانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت
پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەی ئیسپانیاوە دەكات

یاریگا –
تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ریزەكانی یانەكەی بەرەو جیڕۆنا جێدەهێڵێت.
تێر شتیگن پێش دەستپێكردنی یارییەكانی وەرزی 2025/26 تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە نەشتەرگەری بۆ كرا و تەنیا یەک یاریی ئەم وەرزە بەشدارییكردووە.
شتیگن لە هاوینی 2014 لە ریزەكانی بۆرووسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانیەوە بە بەهای 12 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و تاوەكو 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەیدا هەیە.
🚨🚨 El acuerdo a tres bandas entre el GIRONA-BARÇA-TER STEGEN se encuentra en su punto final
👉 Últimos detalles para cerrar la cesión del portero alemán, que jugará en Montilivi hasta junio
💰 Ter Stegen perdonará y @GironaFC pagará lo que pueda asumir
🎙️ Informa @Nilsola10 pic.twitter.com/KzB6CpvfNb
— Carrusel Deportivo (@carrusel) January 16, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی كادێنا سێر، هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و تێر شتیگن بەخواستن پەیوەندی بە جیڕۆنا دەكات.
رێككەوتنی كۆتایی كراوە و گۆڵپارێزە ئەڵمانییەكە بەڵێی بۆ یانە ئیسپانییەكە كردووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، بارسێلۆنا بەڕێژەی %90ی مووچەی تێر شتیگن دەدات و جیڕۆنا كەمتر لە یەک ملیۆن یۆرۆ دەدات.
شتیگن لەگەڵ بارسێلۆنا 423 یاریی كردووە و توانیویەتی 176 كلین شیت بكات و 416 گۆڵی لێكراوە.



