Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

کاتێکی هەستیار؛ دۆخەکە لە ریال مەدرید قورستر دەبێت

Yariga App

یاریگا –

لە کاتیکی هەستیاردا هەواڵێکی ناخۆش بە هاندەرانی ریال مەدرید دەدرێت لەبارەی ئەستێرەیەکی یانەکەیانەوە.

مەدرید لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا فیناڵی جامی سوپەری ئیسپانیای بەرامبەر بارسێلۆنا لەدەستدا کە بووەهۆی دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەر و دواتریش لە یەکەم یارییاندا بە راهێنەرایەتی ئالڤارۆ ئاربێلوا لە جامی شای ئیسپانیاش لەسەردەستی ئالباسیتی 3-2 دۆڕان و ماڵئاواییان کرد.

لە فیناڵی سوپەر، کیلیان ئێمباپێ کە پێکانی هەبوو، تەنها بۆ پاڵپشتی دۆخی خراپی یانەکە گەشتی سعوودیەی کرد. ئەگەرچی لە گێمی دووەمیشدا بەشداریکرد بەڵام دیاربوو هێشتا ئامادەنەبوو. بۆ جامی شا بەشداریی نەکرد. بەڵام دەرکەوتووە پێکانەکەی لەوە زیاتر دەخایەنێ کە پێشتر بڵاودەکرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لیکیپ، ئێمباپێ لە یاریی ئەمڕۆیان بەرامبەر لیڤانتێ یاریی ناکات.

لەوەش زیاتر، وەک سەرچاوە فەڕەنسیەکە بڵاویکردووەتەوە، تەنانەت پێناچێ بۆ یاریی رۆژی سێشەممەی داهاتووش بەرامبەر مۆناکۆ یاریی بکات لە میانی گەڕی حەوتەمی کێبڕکێکانی چامپیۆنزلیگ.

لە درێژەی زانیارییەکانی لیکیپدا ئەوەش جەخت لێکراوەتەوە کە بەشداریکردنی لە کلاسیکۆی فیناڵی جامی سوپەر تەنها لەپێناو رزگارکردنی پێگەکەی ئاڵۆنسۆدا بووە. بەڵام گۆڵکارە فەڕەنسیەکە بڕیاریداوە تا چاکبوونەوەی تەواوەتی لەو پێکانەی ئەژنۆی ئامادەبوونی کۆتایی بۆ گەڕانەوە بۆ یاریکردن، چیتر هیچ سەرکێشیەکیتر نەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button