Loading...
سعوودیەگرنگترین

لە سعوودیەوە پەڕەی سپی خراوەتە بەردەم مێسی بۆ پەیوەندیکردنی بەو خولەوە!

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی سعوودی پەڕەی سپی خستووەتە بەردەم لیۆنێل مێسی بەو مەرجەی ئەفسانە ئەرجەنتینیەکەی ئێستای ئینتەر مەیامی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

بەگوێرەی نوێترین لێدوان لە ئەنمار بن عەبدوڵا ئەلحائیلی سەرۆکی پێشووی یانەی ئیتیحادی سعوودی،کە رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە،  ئامادەبوونە ئەوەی مێسی دەیخوازێت بۆی جێبەجێ بکەن لەپێناو پەیوەندیکردنی بە یانەکانەوە.

مێسی لە ساڵی 2023 لەدوای ماوەکەی لە پاریس سانجێرمان لە رێگەی ئینتەر مەیامی پەیوەندی بە خولی ئەمریکیەوە کرد، سەرەڕای ئۆفەرێکی خەیاڵی لە ئیتیحادەوە

ئەلحائیلی کە خودی خۆی بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندی بە مێسیەوە کردووە، وتی

لەگەڵ مێسی قسەم کرد و پێمراگەیاند ساڵانە یەک ملیار و 400 ملیۆن یۆرۆی پێدەدەین ئەگەر پەیوەندی بە ئیتیحادەوە بکات، بەڵام ئەو رەتیکردەوە کە هۆکارە سەرەکییەکەشی بڕیاری خانەوادەکەی بوو بەوەی دەیانویست لە ئەمریکا بژین. منیش رێزم لە بڕیارەکەیان گرت بەڵام پێمگوت کە دەرگای یانەی ئیتیحاد هەمیشە لە بەردەمیدا کراوە دەبێت هەرکاتێک ویستی.

سەرۆکی یانە خەلیجیکە کە ئێستا لە ریزەکانیدا چەندین ناوی ناسراوی پێشووی خولەکانی ئەوروپای لێیە وەک کەریم بنزیمە، ئێنگۆلۆ کانتێ کە نزیکە لە پەیوەندیکردنی بە فەنەرباچێ و فابینیۆی بەڕازیلی و یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول، لە درێژەی قسەکانیدا خەختیکردەوە کە ئامانجی لە گواستنەوەی مێسی بۆ سوودی ماددی نییە. بۆیە وتی

هەرکاتێکبێ ئەوەی مێسی دەیەوێ دەیدەینێ، هەر بڕە پارەیەک، تەنانەت ئەگەر گرێبەستەکە بۆ هەتا هەتایەش بێت. بوونی مێسی لە تیمەکەی ئێمە بۆ ئێمە لە رووی ماددیەوە هیچێکی وا ناگەیەنێت، بەڵکوو من دەمەوێ باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ لە ریزەکانی ئیتیحادبێت.

 


 

بابەتی زیاتر

Back to top button