Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ تۆتنهام گواستنەوەی ئەستێرەیەكی راگەیاند

گەڕایەوە پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بەفەرمی گواستنەوەی كۆنۆر گالاگێری ئینگلیزی یاریزانی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی تۆتنهام لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی گالاگێری بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

گالاگێر بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی 5 ساڵ پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد.

لە دوای پەیوەندیكردنی بە تۆتنهامەوە، گالاگێر گوتی:

‎زۆر دڵخۆشم و بەپەرۆشم كە لێرەم، هەنگاوی داهاتووی كاروانی وەرزشیم لە یانەیەكی سەرسوڕهێنەر دەبێت. دەمویست پەیوەندی بە تۆتنهامەوە بكەم و خۆشبەختانە ئەوانیش هەمان ویستیان هەبوو، هەربۆیە كارەكە ئاسان بوو بەخێرایی روویدا، ئامادەم بۆ ئەوەی لە داهاتوودا روودەدات.

گالاگێر هاوینی 2024 بەبڕی 42 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد. بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 35 ملیۆن یۆرۆیە.

گالاگێر لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 77 یاریی بۆ رۆخی بلانکۆس کردووە، 7 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button