Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئەو رۆژەی ئاڵۆنسۆ کۆنتڕۆڵی ژووری جلگۆڕینی مەدریدی لەدەستدا

هاواری بەسەر یاریزانەکانیدا کردووە

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی یانەی ریال مەدرید دوای تەنها حەوت مانگ چابی ئاڵۆنسۆی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە.

شکستی ئاڵۆنسۆ چەند مانگێک پێش دوورخستنەوەی دەستیپێکرد، کاتێک لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەردا پەیوەندییەکانی بە تەواوەتی لەگەڵ یاریزانانی یانەکەی تێکچوون.

رۆژنامەی مارکا لە زاری سەرچاوە نزیکەکانی یانەکە، ئاشکرایکردووە کە ئاڵۆنسۆ رۆژێک لە کاتی راهێنانەکاندا لە ڤاڵدیێباس بە یاریزانەکاندا تەقیوەتەوە و هاواری بەسەردا کردوون، بە تووڕەییەوە پێی گوتوون “نەمدەزانی کە دێم لە دایەنگەیەک راهێنان بە کۆمەڵێک منداڵی بچووک دەکەم.”

بەپێی سەرچاوەکە، هەڵچوونەکەی ئاڵۆنسۆ کاردانەوەی چەند هەفتەیەک لە گرژی و ناکۆکییەکانی بووە لەگەڵ یاریزانەکان، چونکە زۆر لە هەڵسوکەوتیان لە کاتی راهێنانەکان نیگەران بووە و هەستی کردووە کە تاکتیکەکانی وەک خۆی جێبەجێناکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە یاریزانەکان زانیاری و تاکتیکی زۆریان پێدەدرا و بەردەوام ئەندامانی ستافەکەی ئاڵۆنسۆ هەڵەکانیان بۆ راستدەکردنەوە، ئەوەش یاریزانەکانی بێزارکردووە و بە باشی راهێنانیان ئەنجامنەداوە.

کاتێک گرژییەکان گەیشتنە لووتکە، دەنگۆکان لە ژووری جلگۆڕین سەبارەت بە دەستنیشانکردنی ئالڤارۆ ئاربێلوا وەک جێگرەوەی ئاڵۆنسۆ سەریانهەڵدا ئەوەش ئەوەندەی دیکە دەسەڵاتەکانی راهێنەرەکەی لاوازکرد و دواتر ئەنجامە خراپەکان دۆخەکەیان ئاڵۆزتر کرد و لەدەستدانی جامی سوپەری ئیسپانیا بە رکابەرە مێژوویی و دێرینەکەیان، کۆتایی بە چیرۆکی نێوان راهێنەرە باسکییەکە و مێرەنگی هێنا.

ئالڤارۆ ئاربێلوا

لەدوای دوورخستنەوەی ئاڵۆنسۆ، یانەی شاهانە دەستبەجێ ئالڤارۆ ئاربێلوای وەک راهێنەری نوێ دەستنیشانکرد و بڕیارە ئەمشەو لە جامی شای ئیسپانیا یەکەم یاری یانەکە بەڕێوەببات.

بابەتی زیاتر

Back to top button