
یاریگا –
لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی ئالباسێتێ بڵاویکرایەوە و 10 یاریزانی سەرەکی دوورخراونەتەوە.
ریال مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی لیستی یاریزانانی بۆ یارییەکەی ئالباسێتێ راگەیاندووە، کیلیان ئێمباپێ، جود بێڵینگهام، رۆدریگۆ، تیبو کۆرتوا، چوامێنی، ئاڕنۆڵد، رودیگەر، میلیتاو، کرێراس و مێندی دوورخراونەتەوە.

ریال مەدرید ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بەکاتی کوردستان لە قۆناخی 32ـی جامی شای ئیسپانیا لە یاریگای کارلۆس بێلمۆنتێ دەبێتە میوانی ئالباسێتێ.
ئەمشەو بۆ یەکەمجار ئالڤارۆ ئاربێلوا وەک راهێنەری ریال مەدرید لە یارییەک دەردەکەوێت و چاوین جیهانی لەسەر دەبێت.



