Loading...
ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

داهاتووی چابی ئاڵۆنسۆ لەدوای جێهێشتنی ریال مەدرید

ئامانجی یانە گەورەکانی ئەوروپایە

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی چابی ئاڵۆنسۆ و یانەی ریال مەدرید، دوای تەنها حەوت مانگ لەیەکتری جیابوونەوە.

سەرەڕای شکستی لە ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی یانەی شاهانە، راهێنەرە ئیسپانییەکە هێشتا ناوبانگێکی بەهێزی لە ئەوروپا هەیە و بووەتە جێی سەرنجی یانە گەورەکان، بەتایبەت بەهۆی سەرکەوتنەکانی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن.

بەگوێرەی یاساکانی لالیگا، ئاڵۆنسۆ لەم وەرزەدا ناتوانێت راهێنەرایەتی یانەکەی دیکەی ئیسپانی بکات، بەڵام لە دەرەوەی ئیسپانیا چاوی گەورەیە لەسەر راهێنەرەکەیە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، یانەکانی بایرن میونشن، لیڤەرپووڵ و مانچێستەر سیتی، ئەو یانانەن کە ئارەزوو دەکەن ئاڵۆنسۆ بکەنە راهێنەری یانەکەیان و لە نزیکەوە چاودێری دۆخی راهێنەرە 44 ساڵانییەکە دەکەن.

هەروەها تۆڕی ئاتلێتیک، لە سەرچاوە نزیکەکانی ئاڵۆنسۆوە زانیویەتی کە راهێنەرەکە بە هۆکاری خێزانی ئێستا لە مەدرید دەمێنێتەوە، بەڵام دەرگای گەڕانەوەی بۆ کاری راهێنەرایەتی لەم وەرزەدا کراوەیە و بە گەشبینییەوە لە بژاردەکانی داهاتووی دەڕوانێت.

هاوکات، ستیڤ ماکمانەمان، هاوتیمی پێشووی راهێنەرەکە، پێیوایە ئاڵۆنسۆ بە زوویی یانەیەکی دیکەی گەورە دەدۆزێتەوە، چونکە خاوەن رێزێکی زۆرە لە تەواوی جیهانی تۆپی پێدا، بە زانیارییە تاکتیکیەکانی و ئەزموونی لە گەشەپێدانی یاریزانانی لاو دەتوانێت بگەڕێتەوە یانەیەکی ئاستبەرزی ئەوروپا.

راهێنەرە باسکییەکە لە ماوەی راهێنەرایەتی لۆس بلانکۆس رووبەڕووی کۆمەڵێک کێشەی گەورە بوویەوە، لەنێویاندا ناکۆکی لەگەڵ یاریزانەکان و ئەنجامە خراپەکانی لە یارییە گرنگ و گەورەکان و نەبوونی پشتگیری تەواو لەلایەن کارگێڕی یانەکە.

ئاڵۆنسۆ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 34 یاریدا سەرپەرشتی ریال مەدریدی کرد، لە 24 یاریدا براوە بوو، 4 یاری یەکسان بوو و 6 یاریشی دۆڕاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button