Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ هەولێر گرێبەستی دوو یاریزانی ئەرجەنتینی و نایجێری یەکلاییدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی هەولێر لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا جوڵەیەکی گەورە و کاریگەری كردووه‌ بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی.

تۆڕی وەرزشی یاریگا، بە پشتبەستن بە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی، وردەکاریی دوو گرێبەستە نوێیەکەی یانەی قەڵا و منارە ئاشکرا دەکات.

ئەستێرەیەکی ئەرجەنتینی لە رێگای هەولێره‌

یەکەم سوپرایزی هەولێر، گواستنەوەی یاریزانێکی بەهرەمەندی ئەرجەنتینییە بە ناوی کریستیان بارکۆ كه‌ ناوەڕاستکارێكی ئه‌رجه‌نتینه‌و پێشتر ئەم یاریزانە لە خولی بۆلیڤیا یاری کردووە و خاوەنی لێهاتووییەکی هونەریی بەرزە.

بەپێی زانیارییەکان، یانەی هەولێر هەموو رێککارەکانی تەواو کردووە و له‌ دوو رۆژی داهاتوو ده‌گاته‌ پایته‌خت و په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌ی قه‌ڵاو مناره‌ ده‌كات و یانه‌كه‌ به‌فه‌رمی یاریزانه‌كه‌ ده‌ناسێنێت.

نەیجیرییەک لە خولی کازاخستانەوە

دووەم گرێبەستی یانەکە بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی بەرگری (ئیرتیکاز)ـە، یانەی هەولێر سەرکەوتوو بووە لە رازیکردنی یاریزانی نایجیری ئیدیدێم ئیدێم ئیسێن.

ناوبراو لە یانەی تۆبۆل کۆستانایـی کازاخستانەوە دێت، کە یەکێکە لە یانە بەهێزەکانی ئەو وڵاتە و ناوەڕاستکاری بەرگرییه‌.

تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە

سەرچاوەکەی یاریگا دووپاتیکردەوە کە گرێبەستی هەردوو یاریزانەکە بە تەواوی یەکلاییبووەتەوە و واژۆ کراوە، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا هەردوو یاریزان بگەنە  هەولێر و لە مەراسیمێکدا بە فەرمی بە میدیاکان و هاندەران بناسێنرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button