Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

راهێنەری کاتی نییە؛ وردەکاری گرێبەستەکەی ئاربێلوا لەگەڵ ریال مەدرید ئاشکرا دەکرێت

تاوەکو هاوینی 2027 دەمێنێتەوە..

Yariga App

یاریگا –

ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری نوێی ریال مەدرید ئاشکرا دەکرێت و گرێبەستەکەی تەنیا بۆ ئەم وەرزە نییە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستەکەی ئالڤارۆ ئاربێلوا لەگەڵ ریاڵ مەدرید بۆ ئەم وەرزە و تەواوی وەرزی داهاتووە، ئاربێلوا لە وەرزی داهاتووش وەک راهێنەر دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر لە حاڵەتێک لەگەڵ تیپەکە سەرکەوتوو نەبێت و پەیوندی لەگەڵ یاریزانان پتەو نەبێت دووردەخرێتەوە.

مارکا ئاماژەی بەوەش کردووە، بە بڕیاری فلۆرێنتینۆ پێرێز، ئانتۆنیۆ پینوتس گەڕاوەتەوە تیپی یەکەم و جارێکی دیکە وەک راهێنەری توانای جەستەیی ریال مەدرید دەستبکاربووەتەوە. ئاربێلوا ئەو راهێنەرەی توانای جەستەیی لەگەڵ خۆی ناهێنێتە تیپی یەکەم لە لە تیپی کاستییا لەگەڵی بووە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، خولیان کارمۆنا وەک یاریدەدەری ئاربێلوا دەستنیشانکراوە، کە دوو هاوڕێی نزیکن و لە 2021ـەوە وەک یاریدەدەری ئاربێلوا کاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button