دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ مانچێستەر سیتی یاریزانی دیكەی دەوێت و جەنگی گواستنەوەی مارک گێی بەردەوامە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
لەدوای سێمێنیۆ مانچێستەر سیتی یاریزانی دیكەی دەوێت، سێ یانە بە چڕی هەوڵی گواستنەوەی مارک گێی دەدەن و ئاردا گولەر بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات.
مانچێستەر سیتی پەیوەندی بە ئیلیۆت ئاندێرسن یاریزانی ئینگلیزی یانەی نۆتینگهام فۆرێست كردووە و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – تیم تۆک.
بایرن میونشن دەستبەرداری مارک گێی نەبووە و هەروەها یانەكانی لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن – سكای ئەڵمانیا.
رۆما بۆ گواستنەوەی دۆنیێڵ ماڵن گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی و یاریزانەكە بە خواستن و بژاردەی كڕینەوەی بە بەهای 28.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئیتاڵیەكەوە دەكات – سكای سپۆرتس.
ئاتلێتیكۆ مەدرید ئامادەیە بە 35 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ماركۆس یۆرێنتی ببێت و مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی دەدات – فیچاخێس.
مانچێستەر یونایتد، تۆتنهام و نیوكاسڵ چاودێری تاریق موحەرەمۆڤیچ یاریزانی یانەی ساسۆلۆ دەكەن – كۆت ئۆفساید.
تامی ئابراهام ئارەزووی گەڕانەوە بۆ پرێمەرلیگ دەكات و ئاستۆن ڤیلا هەوڵی گواستنەوەی دەدات – تۆک سپۆرت.
ئاردا گولەر لەلایەن ئارسیناڵەوە گرنگی پێدەدرێت و بەڵام هیچ پلانێكی بۆ جێهێشتنی ریال مەدرید نییە – تیم تۆک.
