Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پەیوست بە دوورخستنەوەی ئاڵۆنسۆ؛ رۆژنامەنووسێکی ئیسپانی ئەوەی لەژێر بەڕەبوو خستیەسەر بەڕە!

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید و چابی ئاڵۆنسۆ بە بڕیارێکی دوولایەنە جیابوونەوەیان لەیەکتر راگەیاند، ئەوەش دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر بەسەر دۆڕاندنەکەیان 3-2 لە جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر بارسێلۆنای رکابەری هەمیشەییان.

فەرمی؛ ریال مەدرید راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

هەر راستەوخۆ دوای دوورخستنەوەی چابی، یانە مەدریدیەکە پۆستەکەی بە ئالڤارۆ ئاربێلۆی راهێنەری تیمی کاستیا بەخشی.

فەرمی؛ ریال مەدرید راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

ئێدو ئاگویڕی رۆژنامەنووسی ناسراوی ئیسپانی پەردەی لەسەر زۆر بابەتی نەزانراو هەڵماڵی و ئاشکرایکردووە کە ئاڵۆنسۆ لەلایەن یاریزانەکانی ریال مەدریدەوە رێزی لێنەدەگیرا لە کاتی راهێنانەکاندا.

ئەو رۆژنامەنووسە بەشێک لە چیرۆکە نەبیستراوەکانی کاتی راهێنانەکانی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی هەندێ لە یاریزانە گرنگەکانی ریال لە کاتی راهێنانەکاندا تەنها دەسووڕانەوە.

لە درێژەی زانیارییەکانیدا ئێدو ئەوەشی ئاشکراکردووە یاریزان هەبووە لە کۆتا خولەکەکاندا دەگەیشتە راهێنەکان، یان تەواوبووبوو. یەکسەریش شوێنی راهێنانەکانیان جێدەهێشت.

ئێدو نووسیویەتی کە تەنانەت ستافی راهێنەریش لە بێباکی یاریزانەکان ئاگەداربوون. بۆیە یاریدەرەکەی چابی و سەرپەرشتیاری توانای جەستەیی بەردەوام بە هەندێ یاریزانیان دەگوت راهێنانەکانی جیم ئەنجام بدەن، مەشقە هونەریەکان جێبەجێ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button