Loading...
کوردستانگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی گەورەی کورد یانەکەی جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی یانەی نەورۆز رۆیشتنی ئاسۆ رۆستەم، هێرشبەری یانەکەی راگەیاند.

تۆڕی وەرزشی یاریگا درەنگانی شەوی رابردوو ئاشکرایکرد، ئاستۆ رۆستەم لەگەڵ یانەی زاخۆ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و پەیوەندی بە یانەکەی پرا دەلال دەکات،

ئاسۆ رۆستەم هاوینی 2024 لە ئیستیقلال خوزستانی ئێرانییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی نەورۆزەوە کرد و پێشتر لە یانەکانی شوڕتە و هەولێر و کەربەلا و پێشمەرگەی سلێمانی یاریی کردووە و ساڵی 2022 بۆ ماوەی شەش مانگ درێیس سالمیەی کوەیتی پۆشی.

ئاسۆ کە جامی کەنداوی 2023ـی لەگەڵ عێراق بەدەستهێنا، وەرزی 2024/2025 لەگەڵ نەورۆز لە جام و خولی عێراق لە 36 یاری 9 گۆڵ و 6 ئەسیستی کرد.

ئاسۆ لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 10 یاریی دوو گۆڵی بۆ نەورۆز کردووە، لە جامی عێراقیش لە یەک یاریی گۆڵێکی کردووە.

Back to top button