Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ وادەی دەستبەکاربوونی راهێنەری نوێی مانچێستەر ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

مایکل کاریک، یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد بەشێوەیەکی کاتی دەبێتەوە راهێنەری شەیتانە سوورەکان.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد گفتوگۆی چڕی لەگەڵ مایکل کاریک و ئۆلێ گونار سۆلشایەر کردووە، گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کاریک بژاردەیەکی گونجاوترە و سۆلشایەر نابێتە راهێنەری یانەکە.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، پێشبینی دەکرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوو مانچێستەر یونایتد لە بەیاننامەیەکی فەرمی گەڕانەوەی کاریک رابگەیەنێت.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کاریک چوارشەممە 14ـی کانوونی دووەم وەک راهێنەری مان یونایتد دەستبەکاردەبێت و سەرپەرشتی مەشقەکانی یانەکەی دەکات.

کاریک پێشتر لە 21ـی نۆڤێمبەری 2021 تاوەکو 3ـی دێسێمبەری 2021 بەشێوەیەکی کاتی لە سێ یاریی راهێنەری مانچێستەر یونایتد بووە.

لە پرێمەرلیگ 3-2 لە ئارسیناڵی بردەوە و 1-1 لەگەڵ چێڵسی یەکسانبوو، لە چامپیۆنزلیگیش تیپەکەی 2-0 لە ڤیاڕیالی بردەوە.

Back to top button