
یاریگا –
ریال مەدرید لە یارییەکی دراماتیکیدا 2-3 جامی سوپەری ئیسپانیای بە بارسێلۆنای رکابەری مێژوویی دۆڕاند. لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی دوایی یارییەکە چابی ئاڵۆنسۆ لێدوانی خۆی بۆ رۆژنامەنووسان دا کە ئەمانەی خوارەوە گرنترینی بوون:
ڤاڵڤێردی لە رانی راستیدا هەستی بە نائاسوودەیی دەکرد و نەیتوانی بەو ئازارەوە بەردەوامبێت. (بۆیە داوای گۆڕانکاریی کرد).
دۆڕان بەئازارە. یارییەکی پڕ رکابەرێتی بوو. هەر چرکەیەک دەکرا شتێک روویبدایە.
ڤینیسیۆس یارییەکی نایابی ئەنجام دا. زۆر مەترسیداربوو.
چۆن ئەمە تێدەپەڕێنین؟ دەبێ هەرچی زووە پەڕەیەکی نوێ بکەینەوە. ئەمە یارییە، رکابەرێتیەکە، بەڵام کەمتر گرنگ لەوەی کە ماوە. بۆیە دەبێ سەیری پێشەوە بکەین و ورەی خۆمان بەرزکەینەوە.
هەستێکی تێکەڵم هەیە. نیگەرانین. تا کۆتایی هەوڵی خۆمان دا.
کۆششی تیمەکە نایاب بوو. دەمانزانی دەبوو بەبێ تۆپ زۆر هەوڵ بدەین. چەند هێرشێکی هەڵگەڕاوەمان هەبوو. نزیکبوون لە گۆڵ. دوای ئەنجامی 3-2 دڵنیابووم لەوەی هەلی یەکسانکردنەوەمان دەبێت، هەشمان بوو، بەڵام تێیدا وردنەبووین.
ڤاڵڤێردی پێکراوە.
ڤینیسیۆس خۆی داوایکرد گۆڕانکاری پێبکرێت.
ئێستا کە دەگەڕێینەوە بۆ مەدرید دەبێ ئەم جامی سوپەرە لەبیربکەین و بیر بخەینە لای ئەوەی کە ماوە.
بۆچی یارییم بە ئێمباپێ کرد؟ دەمانویست مەترسی دروستبکەین. وزەی نوێمان دەویست.
کیلیان ئامادە نەبوو بۆ پێکهاتەی سەرەکیی. دەمانویست لەسەر کورسی یەدەک کاریگەریی خۆی هەبێت.



