دوایین زانیاری؛ چێڵسی خۆی بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس ئامادەدەكات
ئۆفەرێكی خەیاڵی پێشكەش دەكات

یاریگا –
داهاتووی ڤینیسیۆس جونیۆر بووەتە باسی رۆژانەی زۆربەی میدیا جیهانییەكان، دۆخی ئێستای لەگەڵ ریال مەدرید و چاودێریكردنی لەلایەن چەندین یانەی زلهێزی جیهانەوە.
ڤینیسیۆس جونیۆر لە هاوینی 2018 بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ لە فلامینگۆی بەڕازیلیەوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.
گرێبەستەكەی ڤینی لەگەڵ یانە شاهانەكە لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی فیچاخێس، بۆگواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر چێڵسی لە پێش یانەكانی دیكەوە دێت.
سیاسەتی ریال مەدرید روونە ئەگەر تاوەكو وەرزی داهاتوو لەگەڵ ڤینی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نەگاتە رێككەوتن ئەوا لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری دەبێت بۆئەوەی لە 2027 بە خۆڕایی یانەكە جێنەهێڵێت.
ریال مەدرید پلانێكی روونی هەیە، ئیدارەی یانە شاهانەكە ڤینیسیۆس جونیۆر بە سەرمایەیەكی گرنگ دادەنێن و داهاتووی یانەكەی پێوە دەبەستنەوە و دەیانەوێت تاوەكو هاوینی داهاتوو گرێبەستەكەی نوێبكەنەوە.
ڤینیسیۆس ئاگاداری هەڵوێستی یانەکەیە، بەڵام دانوستانەکان بەو خێراییە پێشناکەون کە چاوەڕوان دەکرا، مەرجەکانی مووچە، رۆڵی لە ناو پڕۆژەی وەرزشی و ماوەی گرێبەستە نوێیەکەی ڕێکەوتنەكەی خاو كردووەتەوە.
چێڵسی بە ئۆفەرێكی مێژووی پێش هەموو یانەكان دەكەوێت و لە لەندەنەوە باس لە ئۆفەرێک دەكرێت بە بەهای 150 ملیۆن یۆرۆ، بلووز دەیەوێت ڤینیسیۆس بكاتە سەركردەی پڕۆژەی داهاتووی یانەكەی.
ڤینی لەم وەرزەدا 26 یاریی كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و هەشت گۆڵیش درووست بكات.



