فەرمی؛ ئەستێرەیەکی ناسراو گەڕایەوە پرێمەرلیگ

یاریگا –
پاسکال گرۆس، ئەستێرەی بڕایتن ئەڵمانیای جێهێشت و گەڕایەوە یانەکەی.
بەشێوەیەکی فەرمی یانەی بڕایتن رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ پاسکاڵ گڕۆس، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی واژۆکردووە و گڕۆس جارێکی دیکە درێسی بڕایتن دەپۆشێت.
گڕۆس هاوینی 2024 بەبڕی 7 ملیۆن یۆرۆ بڕایتنی جێهێشت و پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموند کرد، بەڵام ئەمڕۆ بەفەرمی بەبڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆ گەڕایەوە پرێمەرلیگ و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەی پێشووی واژۆکرد.
He's HOME. Welcome back, Pascal Gross! 😍 pic.twitter.com/JqJIpnE0qF
— Brighton & Hove Albion (@OfficialBHAFC) January 2, 2026
ناوەڕاستکارە 34 ساڵانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 66 یاریی بۆ دۆرتموند کرد، گۆڵێکی کرد و 17 گۆڵی دروستکرد.
گڕۆس بە درێسی بڕایتن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 261 یاریی کردووە، 32 گۆڵی کردووە و 53 گۆڵی دروستکردووە.



