Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ برێنان جۆنسن گرێبەست لەگەڵ یانە نوێیەکەی وژۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و برێنان جۆنسن پەیوەندی بە کریستاڵ پاڵاس دەکات.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، برێنان جۆنسن بۆ ئۆفەرەکەی کریستاڵ پاڵاس رازیبووە، لە 24 کاتژمێری داهاتوو پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.

کریستاڵ پاڵاس بۆ گواستنەوەی برێنان جۆنسن بەبڕی 35 ملیۆن پاوەند لەگەڵ تۆتنهام گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.

جۆنسن وەرزی رابردوو بە 18 گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان گۆڵکاری تۆتنهام بوو، بەڵام لەم وەرزە تۆماس فڕانک پشتی پێ نابەستێت و تەنیا شەش یاریی لە پێکهاتەی سەرەکی بووە.

جۆنسن لە کورسی یەدەکی سپێرز بێزاربووە، بڕیاریداوە لە دەرگای کریستاڵ پاڵاس جارێکی دیکە خۆی بسەلمێنێت.

ئێستا؛ گرێبەستێکی گەورەی پرێمەرلیگ یەکلاییدەبێتەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button