Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ پاسکاڵ گرۆس گەڕایەوە بۆ پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

بڕایتن یەکەمین گواستنەوەی زستانەی خۆی بە گەڕاندنەوەی پاسکاڵ گرۆس بۆ ریزەکانی دەستپێدەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە بەشێوەی تایبەت و بەپەلە بڵاویکردووەتەوە، برایتن لەگەڵ بۆڕوسیا دۆرتموند لەسەر گواستنەوەی گرۆس رێککەوتوون و یاریزانە ئەڵمانیەکەیان دەگەڕێننەوە بۆ ریزی نەورەسەکان.

گرۆس کە ئێستا تەمەنی 34 ساڵە، هاوینی 2024 بڕایتنی جێهێشت دوای ئەوە ماوەی 7 ساڵ لەو یانەیە یاریی کرد.

رۆمانۆ نووسیویەتی کە گرێبەستەکەی لەگەڵ بڕایتن هەمیشەیی دەبێت و لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا پشکنینە پزیشکیەکان بۆ ناوەڕاستکارەکە ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button