Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پەرەسەندنی خێرا؛ دوو زلهێزی ئەوروپا پەیوەندی بە کانسێلۆوە دەکەن

Yariga App

یاریگا –

گەورەکانی ئەوروپا هەوڵەکانیان بردووەتە قۆناخێکی پێشکەوتوو بۆ گواستنەوەی جواو کانسێلۆ.

ئەمڕۆ سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی هەواڵ، لە نێویاندا فابریزۆ رۆمانۆ، ئاشکرایان کرد کە یانەکانی ئینتەر میلان، بارسێلۆنا و یوڤێنتوس لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا پەیوەندییان بە هیلالەوە کردووە سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانە پۆرتوگالییەکە.

بارسێلۆنا و دوو یانەی دیکە ململانێی گواستنەوەی کانسێلۆ دەکەن

تۆزێ پێش ئێستا هەمان رۆژنامەنووس پەرسەندنی زیاتری ئاشکراکردووە و نووسیویەتی هەریەکە لە ئینتەر و بارسا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا پەیوەندییان بە کامپی بەرگریکارەکەوە کردووە.

رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە ئینتەر کانسێلۆی دەوێت، بەڵام کارگێڕی بلاوگرانا ئاگەدارن لە دەرفەتەکە و هێشتا لەنێخۆی یانەکەدا تاوتوێی دەکەن.

جواو کە ئێستا تەمەنی 31 ساڵە، لە کاروانی وەرزشی خۆیدا کە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2014 وەک پیشەگەر لە بێنفیکای وڵاتەکەیەوە دەستیپێکرد، بۆ چەندین یانەی بەناوبانگی ئەوروپا یاریی کردووە. لەوانە؛ ڤالێنسیا، ئینتەر میلان بەخواستن، یوڤێنتوس، مانچێستەر سیتی، بایرن میونشن بەخواستن، بارسێلۆنا بەخواستن. لە هاوینی 2024یش ئەوروپای بەرەو سعوودیە جێهیشت و بە بڕی 21.2 ملیۆن پاوەند لە سیتیەوە گواسترایەوە بۆ هیلال بە گرێبەستێکی سێ ساڵە. بەڵام وادیارە زۆر پێش ئەو ماوەیە یانە ناودارەکەی کەنداو و ئاسیا جێدەهێڵێت. ئەوەش بەتایبەت دوای هاتنی سیمۆنی ئینزاگی لە هاوینی رابردوو بۆ راهێنەرایەتیکردنیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button