
یاریگا –
ئۆنای ئیمری، راهێنەری یانەی ئاستۆن ڤێلا، گرنگیی ئەو دەنگۆیانەی کەمکردەوە کە باس لە گرژیی نێوان ئەو و میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسیناڵ دەکەن، دوای ئەوەی لە یارییەکەی دوێنێ شەودا تەوقەی تەقلیدیی کۆتایی یارییان نەکرد.
چی روویدا؟
لە یارییەکەی شەوی سێشەممەدا، ئارسیناڵ بە ئەنجامێکی گەورە (4-1) لە ئاستۆن ڤێلای بردەوە و کۆتایی بە زنجیرەی 11 بردنەوەی لەسەریەکی ئەو یانەیە هێنا. راستەوخۆ دوای فیکەی ناوبژیوان، کامێراکان دیمەنی ئیمرییان گواستەوە کە بە خێرایی بەرەو ژووری جلگۆڕین دەڕۆیشت، لە کاتێکدا ئارتێتا لەسەر هێڵی یاریگا وەستابوو و چاوەڕێی پیرۆزبایی دەکرد، بەڵام بهدەستی بەتاڵ گەڕایەوە.
Emery sobre por qué no saludó a Arteta al finalizar el partido.
🗣️ Estaba esperando, pero Arteta estaba celebrando y no puedo esperar para siempre. Hace frío afuera.
— GRADA B pro (@GradaBpro) December 31, 2025
ئیمری: چاوەڕێم کرد بەڵام ئەو سەرقاڵ بوو
کاتێک پرسیاری ئەو رۆیشتنە خێرایەی لێکرا، ئیمری بە رۆژنامەنووسانی گوت،
“دوای یارییەکان، هەمیشە جوڵەی من خێرایە؛ تەوقە دەکەم و دەڕۆم، من زۆر چاوەڕێی ئارتێتام کرد، بەڵام بێگومان ئەو دڵخۆش بوو بە بردنەوە گەورەکە و لەگەڵ ستافەکەی ئاهەنگی دەگێڕا، بۆیە بڕیارمدا بە خێرایی بچمە ناو تونێلەکەوە.”
ئیمری کە پێشتر بۆ ماوەی 18 مانگ راهێنەری ئارسیناڵ بووە پێش ئەوەی لە 2019 دووربخرێتەوە، گوتیشی،
“بە لای منەوە هیچ کێشەیەک نییە.”
وەڵامەکەی ئارتێتا
لە بەرامبەردا، ئارتێتاش بابەتەکەی بە هەند وەرنەگرت و گوتی،
“ئاساییە، ئەم شتانە لە تۆپی پێدا روودەدەن و بە هیچ شێوەیەک کێشە نییە.”
جێگای باسە، دوای ئەم یارییە ئاستۆن ڤێلا لە پلەی سێیەم مایەوە و جیاوازییەکەی لەگەڵ ئارسیناڵی پێشەنگ بوو بە 6 خاڵ، و بڕیارە شەممەی داهاتوو رووبەڕووی نۆتینگهام فۆرێست ببێتەوە.



