ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
یوڤێنتوس هێرشبەرێکی ریال مەدریدی کردووەتە ئەمانج

یاریگا –
یوڤێنتوس گرنگی بە گواستنەوەەی گۆنزالۆ گارسیا، هێرشبەری ریال مەدرید دەدات.
رۆژنامەنووسی سکای ئیتاڵیا جیانلوکا دی مارزیۆ ئاشکرایکردووە، یوڤێنتوس بە گۆنزالۆ گارسیا، هێرشبەری ئیسپانی ریال مەدرید سەرسامە، خانمە پیرەکە دەیەوێت لەم زستانە سەرەڕمەکەی ریال مەدرید بگوازێتەوە ریزەکانی.
گاسیا هاوینی رابردوو لە جامی جیهانی یانەکان ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، لە شەش یاریی چوار گۆڵی کرد و گۆڵێکی دروستکرد و بەردەوام لە پێکهاتەی سەرەکی بوو.
بەڵام دوای جامی جیهانی یانەکان کەمترین خولەک یاریی کردووە، لەم وەرزەی لالیگا تەنیا 170 خولەک بەشداریی یارییەکانی کردووە.
گارسیا لە ئەکادیمیای ریال مەدرید پێگەیشتووە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 30 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکو هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.



