Loading...
عێراقکوردستانگرنگترینمۆندیالی 2026

جەنگی سارد لە نێوان درجال و ئارنۆڵد دەستی پێکرد؛ کێشە بۆ گەشتی مەکسیک دروست ده‌بێت؟

کاتی کەمپه‌كه‌ی مەکسیک لە دەستی یانە ئەورووپییەکانه‌

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق چاوەڕوانی وەڵامی ئەو یانە ئەورووپییانە دەکات کە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق یارییان بۆده‌كه‌ن، بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر ماوەی کەمپی مەشق و راهێنانی شێرەکانی ڕافیدەین بدات کە بڕیارە لە مانگی ئازاری داهاتوودا لە مەکسیک بەڕێوەبچێت.

یارییە چارەنووسسازەکە لە مۆنتێری 

هەڵبژاردەی عێراق لە یەکی نیسانی 2026، لە یارییەکی یەکلاییکەرەوەی پاشکۆی جیهان بۆ مۆندیال  رووبەڕووی براوەی یاری نێوان (بۆلیڤیا و سورینام) دەبێتەوە، بە ئامانجی بەدەستهێنانی بلیتی گەیشتن بە مۆندیالی 2026.

داواکارییەکەی گراهام ئارنۆڵد

بەپێی سەرچاوەی هه‌واڵه‌كانی میدیا عێراقیه‌كان، گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، داوای لە یەکێتیی تۆپی پێ عێراق کردووە کەمپێکی 15 رۆژە لە مۆنتێری مەکسیک رێکبخەن، کە هەمان ئەو شارەیە یارییە چارەنووسسازەکەی تێدا ده‌كرێت، ئارنۆڵد پێیوایە ئەم ماوەیە گونجاوترین کاتە بۆ ئەوەی یاریزانان لەگەڵ کەشوهەوای مەکسیکدا رابێن.

کۆسپەکانی بەردەم کەمپەکە 

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەستی کردووە بە پەیوەندیکردن بە یانە ئەورووپییەکانەوە بۆ ئەوەی رەزامەندی به‌ یاریزانە پیشەگەرەکان بده‌ن چەند رۆژێک پێش وادەی فەرمی فیفا دەی پەیوەندی بە هەڵبژاردەکەیانەوە بکەن، ئەگەر یانەکان رازی بن، کەمپەکە 15 رۆژ دەبێت، بە پێچەوانەوە ئەوا بە لایەنی کەمەوە هەڵبژاردەکە یەک هەفتە مەشق و راهێنان لە مەکسیک ده‌كات، سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه‌ش داوای له‌ ئارنۆڵد كردووه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ پیشه‌گه‌رانه‌ش ئامادنه‌بن كه‌مپه‌كه‌ بكه‌ن، به‌ڵام ئارنۆڵد داوای كردووه‌ ته‌واوی یاریزانه‌كان ئاماده‌بن.

ئارنۆڵد لە بەغداوە چاودێری دەکات

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا گراهام ئارنۆڵد بگاتە بەغدا بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری ئاستی یاریزانە ناوخۆییەکان و یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی بکات. ناوبراو لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ عیماد محەمەد، راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی و عەدنان درجالی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، بۆ ئەوەی هەموو پێداویستییەکان بۆ ئەم ئەرکە مێژووییە دابین بکەن.

هەڵبژاردەی عێراق تەنیا یەکجار لە مێژووی خۆیدا گەیشتووەتە مۆندیال، ئەویش لە 1986 بوو کە رێکەوتە لە مەکسیک بەڕێوەچوو؛ ئێستاش شێرەکانی رافیدەین دەیانەوێت مێژوو لەسەر هەمان خاک دووبارە بکەنەوە.

Back to top button