دوایین پەرەسەندن؛ ئەمڕۆ نوێنەرانی مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی گەورە یەکلاییدەکەنەوە
ئەمرۆ لەگەڵی دەگەنە رێککەوتن..

یاریگا –
ئەمڕۆ نوێنەرانی مانچێستەر سیتی گەشتی بۆرنمس دەکەن و رێکارەکانی گواستنەوەی سێمێنیۆ دەستپێدەکان.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ نوێنەرانی مانچێستەر سیتی و بۆرنمس لە مانچێستەر کۆدەبنەوە، گفتوگۆی کۆتایی و ورد لەبارەی خاڵەکانی گواستنەوەی هێرشبەرە گاناییەکە بۆ سیتیزنس دەکەن.
مانچێستەر سیتی چاوی لەوەیە لەم هەفتە گرێبەستی یاریزانە 25 ساڵانییەکە یەکلاییبکاتەوە. بڕیارە ئەمڕۆ نوێنەرانی مانچێستەر لەگەڵ یاریزانەکە لەسەر مەرجە کەسییەکان بگەنە رێککەوتن.
BREAKING: Manchester City have opened talks with Bournemouth to negotiate the finer points of Antoine Semenyo’s £65m release clause 🔵 pic.twitter.com/hRp2fbUSbo
— Sky Sports News (@SkySportsNews) December 29, 2025
هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، تاوەکو ئێستا مانچێستەر سیتی تاکە یانەیە گفتوگۆی لەگەڵ بۆرنمس کردووە و هیچ یانەیەکی دیکە رێکاری فەرمی دەستپێنەکردووە.
سێمێنیۆ لە 1ـی کانوونی دووەم تاوەکو 10ـی کانوونی دووەم بۆی هەیە بە 65 ملیۆن پاوەند گرێبەستەکەی لەگەڵ بۆرنمس هەڵبوەشێنێتەوە و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.
مانچێستەر یونایتد، لیڤەرپوول، تۆتنهام و چێڵسیش گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانەکە دەدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا بێدەنگن وگفتوگۆیان لەگەڵ بۆرنمس نەکردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژنامەی تێلێگراف ئاشکرایکردووە، لیڤەرپوول لە گواستنەوەی سێمێنیۆ بێهیوا نەبووە و دەیەوێت ئۆفەرێکی باشتر لەوەی مانچێستەر سیتی پێشکەش بکات.
بۆ ئێمە دەبێت؛ لیڤەرپوول ریسەکە لە مانچێستەر سیتی دەکاتە خوری


