بۆ ئێمە دەبێت؛ لیڤەرپوول ریسەکە لە مانچێستەر سیتی دەکاتە خوری
ململانێی گواستنەوەی سێمێنیۆ گەرمتر دەبێت..

یاریگا –
لیڤەرپوول لە گواستنەوەی ئانتوان سێمێنیۆ، هێرشبەری بۆرنمس بێهیوا نەبووە و هەوڵەکانی چڕتر دەکاتەوە.
سێمێنیۆ تاوکو هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ بۆرنمس هەیە، بەڵام لەم زستانە دەتوانێت بەبڕی 65 ملیۆن پاوەند یانەکە جێبهێڵێت.
تاوەکو هەفتەی رابردوو هەموو شتێک لە بەرژەوەندی مانچێستەر سیتی بوو، بەرێژەیەکی زۆر گواستنەوەی هێرشبەرە گاناییەکەی یەکلاییکردبووە، بەڵام رێدز بەئاسانی خۆی بەدەستەوە نادات.
رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول بەنیازە ئۆفەرێکی یەکلاییکەرەوە و گەورەتر لە ئۆفەرەکەی مانچێستەر سیتی پێشکەشی سێمێنیۆ بکات، تاوەکو پێنجشەممە بڕگەی شکاندنی گرێبەستەکەی سێمێنیۆ لەگەڵ بۆرنمس کارا نابێت بۆیە لیڤەرپوول هێشتا دەرفەتی ماوە و دەتوانێت هەموو شتێک لە بەرژەوەندی خۆی پێچەوانە بکاتەوە.

ریچارد هیوز، بەڕێوبەری وەرزشی ئێستای لیڤەرپوول پێشتر لە 2014 تاوەکو 2024 بەڕێوبەری وەرزشی بۆرنمس بووە، هەر ئەو لە 2023 بەبڕی 10 ملیۆن یۆرۆ سێمێنیۆی لە بریستۆڵ سیتییەوە گواستەوە بۆرنمس.
هیوز پەیوەندییەکی پتەوەی لەگەڵ بۆرنمس و خودی یاریزانەکەش هەیە، ئێستا دەیەوێت سود لەو پەیوەندییە وەربگرێت و سێمێنیۆ لەژێ چنگی سیتیزنس دەربهێنێت.
سێمێنیۆ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 17 یاریی بۆ بۆرنمس کردووە، 8 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی دروستکردووە.
Bournemouth are braced for a late twist in the race for Antoine Semenyo, with Liverpool waiting in the wings over the £65m forward.
Read more here 👇https://t.co/U5MlOT5Tva pic.twitter.com/DVh3vweJaT
— Telegraph Football (@TeleFootball) December 28, 2025



