دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ لیڤەرپوول جەنگی گواستنەوەی سێمێنیۆ گەرمتر دەکات و بایرن میونشن دەستبەرداری ئەستێرەیەک دەبێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
لیڤەرپوول خۆی بەدەستەوە نەداوە و بۆ گواستنەوەی ئانتوان سێمێنیۆ رکابەری مانچێستەر سیتی دەکات، رێدز پلانی داڕشتووە ئۆفەرێکی باشتر لە ئۆفەرەکەی مان سیتی پێشکەشی بۆرنمس بکات – تێلێگراف
فولهام هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ریکاردۆ پێپی، هێرشبەری ئەمریکی یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی دەستپێکردووە و نرخەکەی 40 ملیۆن پاوەندە – مەیڵ
بایرن میونشن ئامادەیە لیۆن گۆرێتزکا، ئەستێرەی ئەڵمانی پێشکەشی تۆتنهام بکات – تیم تۆک
مانچێستەر سیتی ئامادەیە لەم زستانە دەستبەرداری ناتان ئاکێ، بەرگریکاری هۆڵەندی ببێت ئەگەر ئۆفەرێکی بە بەهای 21 ملیۆن پاوەند پێشکەش بکرێت – رۆژنامەی سپۆرت
لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی ئێدواردۆ کاماڤینگا، ئۆفەرێکی بە بەهای 60 ملیۆن پێشکەشی ریال مەدرید دەکات – فیچاخێس
جیرۆنای ئیتاڵی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ مارک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی واژۆ بکات و ئاستۆن ڤێلا چیدیکە گرنگی بە گۆڵپارێزەکەی باسا نادات – رۆژنامەی سپۆرت
ریال مەدرید بەشێوەی خواستن دەستبەرداری فرانکۆ ماستانتونۆ نابێت – فابریزۆ رۆمانۆ
لوکاس پاکێتا ئامادەیە لەم زستانە وێستهام یونایتد جێبهێڵێت ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێشکەش بکرێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر
چێڵسی لە مێرکاتۆی زستانە یاریزانی نوێ ناگوازێتەوە – ستاندارت
جواو کانسێلۆ لە مێرکاتۆی زستانە یانەی هیلالی سعوودی جێدەهێڵێت – ریازیە



