
یاریگا –
جواو کانسێلۆ شوێنێکی لەگەڵ هیلال بۆ نەماوەتەوە و لە نزیکترین کاتدا یانە سعوودیەکە جێدەهێڵێت.
ئەستێرە پۆورتوگالیەکە لە کاروانی وەرزشی خۆیدا کە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2014 وەک پیشەگەر لە بێنفیکای وڵاتەکەیەوە دەستیپێکرد، بۆ چەندین یانەی بەناوبانگی ئەوروپا یاریی کردووە. لەوانە؛ ڤالێنسیا، ئینتەر میلان بەخواستن، یوڤێنتوس، مانچێستەر سیتی، بایرن میونشن بەخواستن، بارسێلۆنا بەخواستن. لە هاوینی 2024یش ئەوروپای بەرەو سعوودیە جێهیشت و بە بڕی 21.2 ملیۆن پاوەند لە سیتیەوە گواسترایەوە بۆ هیلال بە گرێبەستێکی سێ ساڵە. بەڵام وادیارە زۆر پێش ئەو ماوەیە یانە ناودارەکەی کەنداو و ئاسیا جێدەهێڵێت. ئەوەش بەتایبەت دوای هاتنی سیمۆنی ئینزاگی لە هاوینی رابردوو بۆ راهێنەرایەتیکردنیان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سپۆرتی ئیسپانی، راهێنەرە ئیتاڵیەکەی هیلال نیازی نییە کانسێلۆ لە پلانەکانی دوای گواستنەوەی زستانە بهێڵێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە زانیوشیەتی کە خودی یاریزانەکەی لای راست دەیەوی هەرچی زووە لە مانگی یەنایەری ساڵی داهاتوو بگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا. یانەی بارسێلۆناش یەکێکە لە بژاردەکانی بەڵام تا ئێستا هیچ گرنگیپێدانێک لە بلاوگراناوە پیشاننەدراوە.
کانسێلۆ دەیەوێ 6 مانگی پێش دەستپێکردنی مۆندیال ئاستی خۆی لە یاریگاکاندا پیشانبداتەوە کە ئێستا لە خولی سعوودی تەواو پەڕاوێزخراوە بەهۆی بڕیارە هونەریەکانی ئینزاگی.
✈️ Cancelo saldrá de Arabia y se destapan los rumores
👉 El futbolista no sería inscrito por el Al Hilal para la Liga y busca destino en Europahttps://t.co/OrnWFkb5yV
— Diario SPORT (@sport) December 28, 2025



