Loading...
گرنگترینمۆندیالی 2026

فیفا پاڵەوانێتییەکی ئامادەکاریی هەڵبژاردەکان بۆ مۆندیال رێکدەخات

Yariga App

یاریگا –

نیوزلەندا لە مانگی سێ میوانداریی پاڵەوانێتییەکی چوار تیپی دەکات بە ناوی ‘زنجیرەی فیفا’، کە تێیدا هەریەک لە هەڵبژاردەکانی چیللی، فینلەندا و کەیپ ڤێرد بەشداریی تێدا دەکەن.

بەگوێرەی راپۆرتێکی تەلەڤیزیۆنی نیشتیمانیی کەیپ ڤێرد، یارییەکان لە ئۆکلەندا ئەنجامدەدرێن، ئەم پاڵەوانێتییە بەشێکە لە ئامادەکارییەکانی فیفا بۆ مۆندیالی 2026، ئامانج لێی دروستکردنی کێبڕکێی زیاترە لەنێوان وڵاتانی کیشوەرە جیاوازەکان.

هەرچەندە هێشتا چیللی و فینلەندا بەفەرمی رایاننەگەیاندووە کە بەشداریی دەکەن، بەڵام نیوزلەندا بەفەرمی پشتراستیکردووەتەوە کە میواندارێتی ‘زنجیرەی فیفا’ لە ئەستۆدەگرێت، هەڵبژاردەی کەیپ ڤێرد’ـیش بەفەرمی ئامادەیی خۆی بۆ بەشدارییکردن نیشانداوە.

سەرۆکی فێدراسۆنی تۆپی پێی کەیپ ڤێرد، ماریۆ سیمیدۆ، بانگێشتکردنی هەڵبژاردەکەی قبووڵکردووە و وەک ئامادەکارییەک بۆ مۆندیال لە قەڵەمی دەدات و پێیوایە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ تاقیکردنەوە و خۆئامادەکردنی تیپەکان بە باشترین شێوە.
هەڵبژاردەکەی کیشوەری ئەفریقا، لە کۆمەڵەی H دا، شانبەشانی ئیسپانیا، سعوودیە و ئۆرۆگوای دەبیندرێت.

ئەم پاڵەوانێتییە بۆ ئێمە زۆر شتێکی گونجاوە، هەڵبکاردەکان بە هەمان شێوازی کۆمەڵەکانی مۆندیال یاریی دەکەن، ئەمە تاقیکردنەوەیەکی گرنگە و دەرفەتێکە بۆ ئامادەکاریی تەواو.

بەگوێرەی دوایین ریزبەندی فیفا بۆ باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان، هەڵبژاردەی چیللی پلەی 52ـی گرتووە، بەدوایدا هەڵبژاردەی کەیپ ڤێرد پلەی 67ـی گرتووە، هەڵبژاردەکانی فینلەندا و نیوزلەنداش پلەکانی 75 و 87ـیان گرتووە.

Back to top button