
یاریگا –
جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی یەکێکە لەو راهێنەرانەی بە قسە و هەڵسووکەوتە جیاوازەکانی بەردەوام سەرنجی میدیاکان و هاندەرانی بۆ خۆی راکێشاوە.
مارسێلۆ، ئەفسانەی بەڕازیلی لە پۆدکاستێکی لەگەڵ ئیکەر کاسیای، گۆڵپارێزی پێشوو و ئەفسانەی ریال مەدرید، بەسەرهاتێکی خۆشی خۆی لەگەڵ جۆزێ دەگێڕێتەوە.
بیرمە کاتێک بەرامبەر هوێلڤا ئاستێکی بەرزم پێشکەشکرد، جۆزێ مۆرینیۆ لەناو پاسەکە پێیگووتم: مارسێلۆ تۆ باشترینیت، ئاستێکی سەرسوڕهێنەر بوو، دەمەوێت لەسەر ئەو ئاستە بەردەوامبیت. منیشن بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە گەڕامەوە ماڵەوە.
بەڵام بۆ یاریی دواتر ئاستم زۆر خراپ بوو، مۆرینیۆ هاتەلام و گووتی: تۆ زۆر خراپ و بێکەڵکیت، ئەوە کەی یاریکردنە.
بەڵام قسەکانیم بەدڵبوو، چونکە عەقڵییەتی گۆڕیم.
مارسێلۆ بەوە ناسراو بوو لە هێرشبردن ناوازە بوو، بەڵام لە بەرگریکردن کێشەی هەبوو، لەبارەی ئەوەش بەسەرهاتێکی خۆی و جۆزێ دەگێڕێتەوە.
لە 2010 رۆژێک لەدوای مەشقەکان مۆرینیۆ پێی گووتم دەزانیت بۆ بانگهێشتی جامی جیهانی ناکرێیت؟ لە وەڵامدا گووتم: چونکە راهێنەر رقی لێمە. ئەویش گووتی: نەخێر بەباشی بەرگری ناکەیت و لە بەرگریدا زۆر خراپیت.
مارسێلۆ 546 یاریی بە درێسی ریال مەدرید کردووە، 38 گۆڵی کردووە و 104 گۆڵی دروستکردووە.
پێنج نازناوی چامپیۆنلیگ، شەش نازناوی لالیگا، چوار جامی جامی جیهانی یانەکان، سێ سوپەری ئەوروپا، دوو جامی شای ئیسپانیا و چوار نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ مەدرید بەدەستهێناوە.



