Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

خانمە پیرەکە ساندرۆ تۆنالی دەباتەوە ئیتاڵیا

دوو یاریانی پرێمەرلیگی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی، ناوەڕاستکاری نیوکاسڵ یونایتد دەستپێکردووە.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس بە سەرکردایەتی لوچیانۆ سپالێتی پلانێکی ورد و درێژخایەنی بۆ تۆکمەکردنەوەی پێکهاتەکەی داڕشتووە، بەڵام نایانەوێت پەلە لە گواستنەوەی هیچ یاریزانێک بکەن بۆ ئەوەی خۆیان لە هەر گرێبەستێکی شکستخواردوو بەدووربگرن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیتاڵییەکە، خانمە پیرەکە خەون بە گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی، ناوەڕاستکاری نیوکاسڵی ئینگلیزی دەبینێت، هەوڵدەدات لە مێرکاتۆی زستانە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، تۆنالی لاریی لە جێهێشتنی پرێمەرلیگ نییە و ئامادەیە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئیتاڵیا، ئەمەش رێگە بۆ یوڤێ خۆشدەکات خەونەکەی بکات بەراستی.

ساندرۆ تۆنالی

تۆنالی هاوینی 2023 بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ ئەیسی میلانی جێهێشت و پەیوەندی بە نیوکاسڵ کرد. تاوەکو 2028 گرێبەستی لەگەڵ ماگپایز هەیە و بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 75 ملیۆن یۆرۆیە.

تۆنالی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 82 یاریی بۆ نیوکاسڵ کردووە، حەوت گۆڵی کردووە و حەوت گۆڵی دروستکردووە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەکانی لاگازێتا، یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی رادو دراگوسین، بەرگریکاری تۆتنهام کێبڕکێی رۆما دەکات.

رادو دراگوسین

بابەتی زیاتر

Back to top button