Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول ئامانجەکانی زستانەیان دەستنیشانکردووە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بیر لەوە دەکاتەوە لە مانگی یەک گرێبەست لەگەڵ جەیمس گارنەر، ناوەڕاستکاری ئێڤەرتن واژۆ بکات کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بەسەردەچێت – دەیلی مەیڵ

چێڵسی چاودێری جێرێمی جاکێت، بەرگریکاری رێن و دیلان گیوسمان، هێرشبەری سان ئیتیان دەکات، بەڵام دەیەوێت سەرەتا دەستبەرداری رەحیم ستێرلینگ، ئالێکس دیساسی و تایریک جۆرج ببێت – ئاتلێتیک

یوڤێنتوس ساندرۆ تۆنالی، ناوەڕاستکاری نیوکاسڵ یونایتدی کردووەتە ئامانج و یاریزانەکەش ئامادەیە بگەڕێتەوە ئیتاڵیا – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی رادو دراگوسین، بەرگریکاری تۆتنهام، ململانێی رۆما دەکات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

فولهام، کریستاڵ پاڵاس و سێڤییا کێبڕکێی گواستنەوەی ئۆسکار بۆب دەکەن کە پێشبینی دەکرێت لەم زستانە مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت – تۆک سپۆرت

سپۆرتینگ بۆ گواستنەوەی لویس گێڵێرمی، لەگەڵ وێستهام یونایتد رێککەوتووە – گڵۆبۆ

تۆتنهام هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی میکی ڤان دێ ڤین، بەرگریکاری هۆڵەندی دەستپێکردووە – ئاتلێتیک

لیڤەرپوول دەیەوێت بۆ ماوەی شەش مانگ بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ گۆنچالۆ رامۆس، هێرشبەری پاریس سانجێرمان واژۆ بکات – کاوت ئۆفساید

لیڤەرپوول لەم زستانە دەستبەرداری ترێی نایمۆی، ناوەڕاستکاری 20 ساڵانی دەبێت و چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ و چامپیۆنشیپ هەوڵی گواستنەوەی دەدەن – تۆک سپۆرت

ریال مەدرید هاوینی داهاتوو بەبڕی 9 ملیۆن یۆرۆ نیکۆ پاز دەگەڕێنێتەوە یانەکەی – رۆژنامەی ئاس

ئەگەری هەیە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی پەیوەندی بە خولی سعوودی بکات – رۆژنامەی ئاس

ئۆلیڤەر گلاسنەر، راهێنەری کریستاڵ پاڵاس گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە و هاوین یانەکە جێدەهێڵێت – فابریزۆ رۆمانۆ

کلاودیۆ ئێچێڤێری، یاریزانی لاوی مانچێستەر سیتی بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە جیرۆنا دەکات – موندۆ

 

Back to top button