
یاریگا –
زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی گەڕمە دەبێتەوە و راهێنەری تیپەکەش دەڵێت بۆ بردنی سێ خاڵی یارییەکە لە رەمادین.
لە گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، شەممە ( 27ـی دیسێمبەری 2025 ) کاتژمێر 6ـی ئێوارە لە یارییەکی بەهێزدا زاخۆ لە یاریگای رەمادی رووبەڕووی گەڕمە دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە شێرکۆ کەریم بە هۆی پێکانەوە یاریی ناکات و توانای گابی کیکی، بەرگریکاری تیپەکەی بۆ گەڕاوەتەوە دوای ئەوەی لە یاریی بەرامبەر عەینی ئیماڕاتی بە هۆی پێکانەوە بەشداری نەکرد.
ویسام رزق، دەربارەی ئامادەکاری و ئامانجی تیپەکەی لەم یارییەدا رایگەیاند:
سەرکەوتنێکی گرینگمان بەدەستهێنا بەرامبەر عەین لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، ئەمەش دەبێتە پاڵنەرێکی باش بۆ ئێمە کە ئێستا لەسەر رێگا راستەکەین، وێڕای بەهێزی گەڕمە، بەڵام ئێمە بۆ یارییەکە ئامادەین و ئامانجمان وەرگرتنی سێ خاڵی یارییەکەیە، ئامادەکاری باشمان کردووە بۆ ئەم یارییە و پێویسته بە ئاستێکی باشیش دەرکەوین.
زاخۆ لە کۆی حەفت یاریی رابردوو 13 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی حەفتەم دێت، گەڕی داهاتووش لە یاریگای خۆی رووبەڕووی کەرخ دەبێتەوە، گەڕمە بە هەمان خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە ریزبەندی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.



