Loading...
کوردستانکێ باشترینە؟گرنگترین

رێژەی دەنگەکان خەیاڵییە؛ کام بەربژێرانە لە بردنەوەی خەڵاتەکانی یاریگا نزیکن؟

لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا نزیکەی 80 هەزار کەس دەنگیانداوە

Yariga App

یاریگا –

لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا نزیکەی 80 هەزار کەس دەنگیان بۆ خەڵاتەکانی یاریگا بۆ دەستنیشانکردنی باشترینەکانی کورد لەسەر ئاستی عێراق بۆ ساڵی 2025 داوە.

دوێنێ پێنجشەممە 25ـی دێسێمبەری 2025 تۆڕی وەرزشی یاریگا دەرگای دەنگدانی بۆ دەستنیشانکردنی باشترین یاریزانان، راهێنەران و هاندەرانی کورد لەسەر ئاستی عێراق کردەوە و هاندەران بە گەرموگڕییەکی زۆرەوە بەشداری دەنگدانەکەیان کردووە و لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا 80 هەزار دەنگ دراوە.

کلیک لێرە بکە و دەنگی خۆت بە باشترینەکان بدە

بۆ دیاریکردنی باشترین راهێنەری کورد لەسەر ئاستی عێراق، 12 راهێنەر بەربژێرن و تاوەکو ئێستا نزیکەی 11 هەزار کەس دەنگیان داوە، سلێمان رەمەزان، راهێنەری پێشووی دهۆک %28ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لەدوای ئەو سەمیر بابۆ، راهێنەری پێشووی هەولێر %20ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و عادل عەلی، راهێنەری شێروانەش %17ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

بەربژێرانی خەڵاتەکانی یاریگا بۆ باشترین راهێنەری 2025

بۆ دیاریکردنی باشترین گۆڵپارێز، 11 گۆڵپارێز بەربژێرن، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 هەزار کەس دەنگیانداوە، سەرهەنگ موحسین، گۆڵپارێزی ئێستای یانەی هەولێر %33 دەنگەکانی بەدەستهێناوە، عیماد عیسا، گۆڵپارێزی یانەی زاخۆ %23ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و محەمەد سەرخێڵ گۆڵپارێزی شێروانە %11ـی دەنگەکانی کۆکردووەتەوە.

بەربژێرانی خەڵاتەکانی یاریگا بۆ باشترین گۆڵپارێزی 2025

بۆ دیاریکردنی باشترین بەرگریکار، 12 بەرگریکار بەربژێرن، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 12 هەزار کەس دەنگیانداوە، ئاکام هاشم، ئەستێرەی یانەی زەوڕا %38ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، محەمەد دلاوەر، ئەستێرەی یانەی نەورۆز %14ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و سیابەند عەگید، بەرگریکاری یانەی دهۆک %13ـی دەنگەکانی کۆکردووەتەوە.

بەربژێرانی خەڵاتەکانی یاریگا بۆ باشترین بەرگریکاری 2025

بۆ دیاریکردنی باشترین ناوەڕاستکار، 12 ناوەڕاستکار بەربژێرن، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 12 هەزار کەس دەنگیانداوە، هاڕون ئەحمەد ئەستێرەی دهۆک %38ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بیلال ساڵح، ناوەڕاستکاری شێروانە %11ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ئوسامە رەشید، ناوەڕاستکاری زاخۆ %11ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئاسۆ محەمەد، ناوەڕاستکاری چوارقوڕنە %10ـی دەنگەکانی کۆکردووەتەوە.

بەربژێرانی خەڵاتەکانی یاریگا بۆ باشترین ناوەڕاستکار 2025

بۆ دیاریکردنی باشترین هێرشبەر، 12 هێرشبەر بەربژێرن، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 11 هەزار کەس دەنگیانداوە، شێرکۆ کەریم، ئەستێرەی یانەی زاخۆ %44ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، مستەفا قابیل، هێرشبەری هەولێر %13ـی دەنگەکانی کۆکردووەتەوە و پەشەنگ عەبدوڵا، هێرشبەری دهۆک %11ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئاستۆ رۆستەم، هێرشبەری نەورۆز %10ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

بەربژێرانی خەڵاتەکانی یاریگا بۆ باشترین هێرشبەر 2025

بۆ دیاریکردنی باشترین یاریزانی ساڵی 2025، 10 یاریزان بەربژێرن، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 12 هەزار کەس دەنگیانداوە، ئاکام هاشم، %27ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و شێرکۆ کەریمیش %25ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، هاڕون ئەحمەد %23ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و بیلال ساڵح %8ـی دەنگەکانی کۆکردووەتەوە.

بەربژێرانی خەڵاتەکانی یاریگا بۆ باشترین یاریزانی 2025

بۆ دیاریکردنی باشترین هاندەران، 11 یانە هاندەرانیان بەربژێرن، تاوەکو ئێستا ئەم خەڵاتە زۆرترین دەنگی بۆ دراوە و زیاتر لە 15 هەزار کەس دەنگیانداوە، هاندەرانی زاخۆ %30ـی دەنگەکانیان کۆکردووەتەوە، هاندەرانی چوارقوڕنە %18ـی دەنگەکانیان کۆکردووەتەوە و هاندەرانی دهۆکیش %16ـی دەنگەکانیان کۆکردووەتەوە، هاندەرانی نەورۆزیش %12ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

بەربژێرانی خەڵاتەکانی یاریگا بۆ باشترین هاندەران 2025

دەنگدان بۆ خەڵاتەکانی یاریگا تاوەکو 29 رۆژی دیکە بەردەوامدەبێت، پاشان ناوی براوەکان ئاشکرا دەکرێن و لە رێوڕەسمێکی گەورە خەڵات بەسەر براوەکان دابەشدەکرێت.

کلیک لێرە بکە و دەنگی خۆت بە باشترینەکان بدە

بابەتی زیاتر

Back to top button