Loading...
کوردستانگرنگترین

تەواو؛ پێشمەرگەی هەولێر راهێنەری نوێ دەستنیشاندەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی پێشمەرگەی هەولێر ئەمڕۆ تەواوی ستافی راهێنەرانی یانەکەی دوورخستەوە و شوێنگرەوەی بۆ دەستنیشانکردوون.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیوویەتی، تەها قادر، راهێنەری پێشووی یانەکە جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە و لەشوێنی کەیفی عەبدولڕەحمان پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە لەئەستۆ دەگرێت.

پێشمەرگەی هەولێر لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان لەکۆی نۆ یاریی تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە، پێنج یاریی یەکسانبووە و دوو یاریی دۆڕاوە، بە کۆکردنەوەی یازدە خاڵ پلەی حەوتەمی گرتووە.

یانەکە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی بڕیاریدا گرێبەستی کەیفی عەبدولڕەحمان، راهێنەری یانەکە و تەواوی ستافەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button