Loading...
ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئەو نهێنییە چییە رۆناڵدۆ دەیەوێت لە کاتی گونجاودا بۆ کوڕەکەی ئاشکرا بکات؟

کێ دایکی راستەقینەی جۆنیۆره‌؟

Yariga App

یاریگا –

ئەفسانەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کاپتنی یانەی نەسری سعوودی، خاوەنی پێنج منداڵە، ناسنامەی دایکی  کوڕە گەورەکەی جۆنیۆر ئاڵۆزترە و پەیوەندی بە کەسانی راستەقینەوە هەیە کە بە رێککەوتن دوورخراونەتەوە.

کریستیانۆ جۆنیۆر لە حوزەیرانی ساڵی 2010 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبوو. سەرەڕای ئەوەی هەندێکجار دەگوترێت لە دایکێکی جێگرەوە بووە، بەڵام سه‌ن و ده‌یلی مه‌یلی بەریتانی ئاماژە بەوە دەکەن کە دایکی کوڕەکە “خوێندکارێکی ئەمریکی” یان کارمەندێکی چێشتخانە بووە کە رۆناڵدۆ پەیوەندییەکی کاتی لەگەڵ هەبووە.

هه‌ردوو میدیای به‌رینانیا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن رۆناڵدۆ بڕی 10 ملیۆن پاوەندی داوە بەو ژنە بۆ ئەوەی ناسنامەی خۆی بە نهێنی بهێڵێتەوە و مافی بەخێوکردنی منداڵەکە بە تەواوی بداتە خۆی، یاریزانه‌ پۆرتوگالییه‌كه‌ تاوه‌كو ئێستا رەتیکردووەتەوە ناسنامەی ئەم ئافره‌ته‌ ئاشکرا بکات.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by FUTRIKEI🤯😱 (@futrikei)

ئەو نهێنییەی رۆناڵدۆ بەڵێنی داوە ئاشکرای بکات

رۆناڵدۆ لە فیلمە دیکۆمێنتارییەکەیدا و لە چەندین چاوپێکەوتندا دانی بەوەدا ناوە کە جیهان هەرگیز ناسنامەی دایکی کریستیانۆ جۆنیۆر ناناسن، بەڵام بەڵێنێکی گەورەی بە کوڕەکەی داوە، وه‌ك پێگه‌ی فوتریكی  باسی ده‌كات

رۆناڵدۆ دەڵێت،

“کاتێک جۆنیۆر گەورە دەبێت و دەگاتە ئاستی پێگەیشتنی عەقڵی، راستییەکەی پێ دەڵێم، راستی ئەوەی دایکی کێیە و چۆن لەدایکبووە.” 

ئەو جەخت دەکاتەوە کە ئەمە بابەتێکی خێزانییە و جۆنیۆر شایەنی ئەوەیە بیزانێت، بەڵام بۆ پاراستنی کوڕەکەی لە فشارەکانی میدیا، لە ئێستا بە نهێنی دەیهێڵێتەوە.

جۆنیۆر؛ لەسەر شوێنپێی باوکی

ئێستا جۆنیۆر تەمەنی 15 ساڵە و لە تیمی لاوانی یانەی نەسری سعوودی یاری دەکات، ئەو لە هەموو وێستگەکانی ژیانی باوکی (ریاڵ مەدرید، یۆڤێنتۆس، مانچێستەر یونایتد و ئێستاش نەسر) یاوەری بووە و وەک جێگرەوەی داهاتووی رۆناڵدۆ سەیر دەکرێت.

ڕۆناڵدۆ دەیەوێت کوڕەکەی لە فشارە دەرەکییەکان بپارێزێت، بۆیە ناسنامەی دایکی بە نهێنی هێشتووەتەوە، بەڵام گەورەترین نهێنی کە بڕیارە لە کاتی گونجاودا ئاشكرای بكات، چیرۆکی راستەقینەی دایکی و ئەو ڕێککەوتنەیە کە لە ساڵی 2010دا کراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button