
یاریگا –
سێسک فابرێگاس، راهێنەری کۆمۆ لە دۆکیۆمێنتارییەکدا هۆکاری کێشەکانی ئاڵۆنسۆی لەگەل ریال مەدرید ئاشکرا کرد.
فابرێگاس کە هاوڕێی ئاڵۆنسۆ بووە و لە هەڵبژاردەی ئیسپانیاشدا بەیەکەوە یارییان کردووە، بەشداری لە فیلمی بەڵگەنامەیی کەناڵی دازن بە ناوی “چابی ئاڵۆنسۆ: تەلارساز” کە تایبەت بوو بە ژیانی راهێنەرەکەی ریال مەدریددا، کرد.
خەونی چابی ئاڵۆنسۆ بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدرید خەریکە دەگۆڕێت بۆ ئەزموونێکی سەخت. هێشتا تیپەکە بە تەواوی لە دۆخێکی باشدا نییە، هاندەران لە یارییەکاندا فیکەی ناڕەزایی لێدەدەن و ئەگەر گۆڵ تۆمارکردنی ئێمباپێ نەبوایە، رەنگە راهێنەرە باسکییەکە کریسمسێکی زۆر جیاوازی لە مەدرید بەسەر بردبا.
🗣️ Cesc Fàbregas: “Xabi Alonso & the dressing room? They’re all very good because they all deserve to play, they all think they have to play, they all have to make a difference, they all cost €50M, they all play for their NT’s, so managing this must be the most difficult thing.” pic.twitter.com/6GZnOA52JN
— Madrid Xtra (@MadridXtra) December 24, 2025
فابرێگاس لە چاوپێکەوتنەکەیدا تیشکی خستۆتە سەر سەرەکیترین کێشەی چابی، ئەویش ژووری جلگۆڕینە. سەبارەت بەم بابەتە گوتی:
هەموو یاریزانەکانی ریال زۆر باشن، هەموویان شایەنی یاریکردنن، هەموویان پێیان وایە دەبێت یاری بکەن، هەموویان دەبێت جیاوازی دروست بکەن، نرخی هەمووان سەروو 50 ملیۆن یۆرۆیە، هەموویان بۆ هەڵبژاردەکانیان یاری دەکەن. بە دڵنیاییەوە بەڕێوەبردنی دۆخێکی لەمشێوەیە قورسترین ئەرکە.
پیپی رێینا، هاوتیمی پێشووی ئاڵۆنسۆ، لەگەڵ سێسک هاوڕایە و دەڵێت:
بەڕێوبردنی ژووری جلگۆڕینێکی وەک ئەمە بە هیچ شێوەیەک ئاسان نییە، بەڵام چابی هیچ کێشەیەکی نییە کە راستەوخۆ سەیری چاوەکانت بکات و راستییەکانت پێ بڵێت. ئەو دەتوانێت کۆنتڕۆلی بکات.
فیلمە بەڵگەنامەکەی ئاڵۆنسۆ: تەلارساز، لەلایەن تیمی دازن بەرهەم هێنراوە و لە پلاتفۆرمەکانی دازن بەردەستە.



