فەرمی؛ ئێندریک ریال مەدریدی جێهێشت و یانە نوێیەکەی ناساندی

یاریگا –
ئێندریک فیلیپێ ریزەکانی ریال مەدریدی جێهێشت و وێستگەی نوێ تاقیدەکاتەوە.
ئێندریک لەژێر سەرپەرشتی چابی ئاڵۆنسۆدا بە دەگمەن بەشداریی پێدەکرا، هەر بۆیە بڕیاریدا بۆ ماوەیەکی کاتییش بێت چانسی خۆی لەگەڵ یانەیەکی دیکە تاقیبکاتەوە زیاتر لەپێناو پیشاندانەوەی تواناکانی و هاوکات بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی کارلۆ ئانچێلۆتی بۆ بانگهێشتکردنەوەی بۆ مۆندیال.
تۆزێ پێش ئێستا یانەی لیۆنی فەڕەنسی گواستنەوەی لاوە بەڕازیلیەکەی راگەیاند کە بەخواستنە و تا مانگی یۆنیۆی ساڵی داهاتوو دەخایەنێت.
It’s tiiiiiiiiiiiiiiiime … 🎤🎁
Cette année Noël tombe le 23 décembre 🎅 pic.twitter.com/Ea40yu2mbB
— Olympique Lyonnais (@OL) December 23, 2025
زیاتر لە دوو مانگە فابریزۆ رۆمانۆ زانیاریی لەسەر ئەم گواستنەوەیە بڵاوکردووەتەوە. کە تێیدا هاتووە بژاردەی کڕینەوەی هەمیشەیی تێدا نییە.
هاوکات تۆڕی وەرزشی یاریگاش لە رووماڵەکانی خۆیدا دەستوبرد زانیاریی و وردەکارییەکانی رێککەوتنی لیۆن و ریالی بۆ خوێنەرانی بڵاوکردەوە، کە لەم بەستەرەی خوارەوەدا خراوەتەروو:



