Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئارسیناڵ V كریستاڵ پاڵاس؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە یارییەكی دیكەی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی كاراباو، ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری كریستاڵ پاڵاس دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری كریستاڵ پاڵاس بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی كاراباو.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئارسیناڵ لە قۆناخی پێشووی جامی كاراباو بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە برایتنی بردەوە و خۆی گەیاندە چارەكی كۆتایی پاڵەوانییەتییەكە.

لە بەرامبەردا كریستاڵ پاڵاس بە بردنەوە لە لیڤەرپوول بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام خۆی گەیاندە ئەم قۆناخە.

براوەی نێوان ئارسیناڵ و كریستاڵ لە یاریی قۆناخی پێش كۆتاییدا رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.

هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و نیوكاسڵ یونایتد خۆیان گەیاندووەتە قۆناخی پێش كۆتایی.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئارسیناڵ بە بێ گابریێل ماگالایش، مۆسكێرا، بێن وایت، ماكس دومان و كای هاڤێرتز رووبەڕووی كریستاڵ پاڵاس دەبێتەوە.

كریستاڵ پاڵاس بە بێ دانیال مونۆز، كامادا، كاردینیس، ریاز و دۆكۆری رووبەڕووی گەنەرز دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ

كێپا

تێمبەر، سالیبا،  هینكاپێ، لویس سكێڵی

نۆرگارد، مێرینیۆ

مادویكی، ئیزێ، مارتینێلی

خیسۆس

پێكهاتەی پێشبینیكراو كریستاڵ پاڵاس

بێنیتێز

كانڤۆت، لۆكرۆی، گێی

كلاین، وارتن، لێرما، سۆسا

دیڤینی، پینۆ

ئوچی

بابەتی زیاتر

Back to top button