Loading...
ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چارەنووسی گنابری لەگەڵ بایرن میونشن یەکلاییدەبێتەوە

شەش مانگی دیکە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن گرێبەستی سێرجی گنابری، هێرشبەری ئەڵمانی بۆ چەند وەرزێکی دیکە نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی نیکۆلۆ شیرا بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن هەموو شتێکی یەکلاییکردووەتەوە و تەنیا یەک هەنگاو لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی سێرجی گنابری دوورە و هێرشبەرە 30 ساڵانییەکە تاوەکو سێ بۆ چوار وەرزی دیکە لە بایرن دەمێنێتەوە.

گرێبەستەکەی گنابری لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، یانە باڤارییەکە گرێبەستەکەی تاوەکو 2028 نوێدەکاتەوە، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە و تاوەکو هاوینی 2029.

گنابری لە هاوینی 2027 بەبڕی هەشت ملیۆن یۆرۆ لە ڤێردەر برێمنەوە پەیوەندی بە بایرن میونشن کردووە. بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 20 ملیۆن یۆرۆیە.

گنابری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 306 یاریی بۆ بایرن میونشن کردووە 98 یاریی کردووە و 69 گۆڵی دروستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، شەش بۆندسلیگا، یەک سوپەری ئەوروپا، دوو جامی ئەڵمانیا، یەک جامی جیهانی یانەکان و پێنج نازناوی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ بایرن بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button