
یاریگا –
یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ یانەکە پێشکەشی دەکات، دەیانەوێت پاداشتێکی خەیاڵی لویس ئێنریکێ راهێنەری یانەکەیان بکەن.
پاریس سانجێرمان ساڵی 2025 بە بردنەوەی جامی کیشوەرەکان کۆتایی پێهێنا، کاتێک لە یاریی کۆتایی لە فلامینگۆی بەڕازیلییان بردەوە.
لویس ئێنریکێ لە هاوینی 2022/23 پۆستی راهێنەرایەتیکردنی پاریس سانجێرمانی وەرگرت و تاوەکو 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە هەیە.
راهێنەرە ئیسپانییەکە لەگەڵ پاریس سانجیرمان سەرجەم نازناوەکانی بردووەتەوە، نازناوی چامپیۆنزلیگ، دوو نازناوی لیگ وەن، سوپەری ئەوروپا، جامی کیشوەرەکان، دوو نازناوی جامی فەڕەنسا و دوو نازناوی سوپەری فەڕەنسای بردووەتەوە.
El triunfo en la Copa Intercontinental frente al Flamengo cierra un año 2025 para enmarcar de su PSG.
✍️ @jfelixdiaz
👉 https://t.co/U4WxLKps13 pic.twitter.com/QrmAALAhnn
— Diario AS (@diarioas) December 21, 2025
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، لویس ئێنریکێ لە پاریس سانجێرمان تەواوی دیدگای خۆی بۆ تۆپی پێ پێشکەش دەکات، پاڵپشتی تەواوی ئیدارەی یانەکەی هەیە و هەمووان متمانەیان بە کارەکانییەتی.
لە دوایی رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید تیمەکە هاوسەنگییەکی تەواوی وەرگرتووە، یەکگرتوویی یارەزانەکان لەناو یەکدا بەتەواوی زیادی کردووە.
پاریس سانجێرمان بیرلەوە دەکاتەوە ئۆفەرێک بەدرێژایی تەمەنی پێشکەشی لویس ئێنریکێ راهێنەری یانەکەیان بکەن.
تەنیا ساڵێک بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ئێنریکێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان ماوە و راهێنەرەکە لەلایەن لویس کامپۆسەوە پاڵپشتییەکی تەواوی دەکرێت.
یانەکە نایەوێت هیچ گومانێک لەسەر داهاتوویی راهێنەرەکەی دروست بکات، دەیانەوێت گرێبەستێکی نوێی پێشکەش بکەن و لەسەر ئەم شێوازی بردنەوەیە بەردەوام بن.
پاریس سانجێرمان بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لیگ وەن دێت و بە جیاوازی خاڵێک لەدوای لانسی پێشەنگەوە دێت.



