Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ڤیاڕیال V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی حەڤدەیەمی لالیگای ئیسپانیا ڤیاڕیال لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:15 بە كاتی هەولێر ڤیاڕیال لە یاریگای دێ سێرامیكای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەڤدەیەمی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ڤیاڕیال لەم وەرزەی لالیگادا ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكات و بە جۆرێک لە كۆی پازدە یاریی ئەم وەرزە 11 یاریی بردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.

لە بەرامبەردا بارسێلۆنای هانزی فلیک لەم وەرزەی لالیگادا 17 یاریی كردووە لە 14یاریی براوە بووە، یەک یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیای گرتووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ڤیاڕیال بە بێ پاو كابانێس یاریی دەكات و بەشدارییكردنی جێرارد مۆرینۆ و تۆماس پارتی گومانی لەسەرە.

بارسێلۆنا بە بێ پێدری، دانی ئۆڵمۆ، گاڤی و ئاراوخۆ رووبەڕووی ڤیاڕیال دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڤیاڕیال

جونیۆر

ناڤارۆ، ڤیێگا، مارین، كاردۆنا

بوچانان، پارێخۆ، گێی، كامیسانا

میكاتادزێ، پێرێز

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

گارسیا

كۆندێ، كوبارسی، جێرارد مارتن، بالدێ

دی یۆنگ، ئێریک گارسیا

لامین یامال، لۆپێز، رافینیا

فێران تۆرێس

بابەتی زیاتر

Back to top button