Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئێمباپێ گەیشتە ژمارە خەیاڵیەکەی “نموونە باڵا”کەی

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو بۆ کیلیان ئێمباپێ تەواو مێژوویی و تایبەت بوو کە توانی ژمارەیەکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکسان بکاتەوە.

پێشتر ئەفسانە پۆرتوگالیەکە لە ساڵی 2013 توانیبووی لە یەک ساڵی زاییندا 59 گۆڵ بۆ ریال مەدرید تۆماربکات.

ئەمشەو کە کۆتا یاریی مەدرید بوو لەم ساڵی 2025 لە خولی ئیسپانی، دوایین هەلیش بوو بۆ ئێمباپێ بتوانێ ژمارەکە یەکسان بکاتەوە لە یارییەکەیان بەرامبەر سێڤییا لە هەفتەی 18ی خولەکە. کیلیان توانی ئەو کارە بکات کاتێ لە خولەکی 86 لە رێگەی لێدانی سزا ئەنجامی یارییەکەی گۆڕی بۆ 2-0 و هەر لەسەر شێوازە باوەکەی دۆن رۆناڵدۆ ئاهەنگی گێرا. دوای یارییەکەش ئەوەی درکاند کە گۆڵەکەی پێشکەشی ئەفسانە پۆرتوگالیەکە کردووە کە وەک نموونەی باڵای خۆی دەیبیێت لە تۆپی پێدا.


دیمەنی گۆڵ و شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەی کیلیان ببینە:

بابەتی زیاتر

Back to top button