Loading...
کوردستان

راگەیەندراوێک لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە بۆ سەرجەم یانەکان

هەر کاردانەوەیەکی نەشیاو بەرامبەر ناوبژیوان سزای یاسایی بە دواوە دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان راگەیەندراوێکی دەرکرد کە تیایدا بەرگری لە ناوبژیوانانی خولەکانی کوردستان دەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هەرکەسێک کەمتەرخەم بێت یاخود کاری تووندووتیژی بەرامبەر ناوبژیوان بکات یان وشەی نەشیاو بەکار بهێنێت، ئەوا سزای یاسایی بەسەردا دەسەپێدرێت، ئەمەش بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و شایستەیە بۆ سەرجەم یاریگا و وەرزشوانانی کوردستان.

لەم چەند یارییەی دوایی لە خولی نایابی کوردستان و خولی پلە یەکی کوردستان و خولی ژێر 17 ساڵانی کوردستان، لە هەندێک یاریی وشەی نەشیاو و تووندوتیژی بەرامبەر چەند ناوبژیوانێک بەکارهێنراوە، ئەمەش وایکرد بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان راگەیەندراو بڵاو بکەنەوە.

تەواوی راگەیەندراوەکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان؛

​یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە توندی ئیدانەی هەموو ئەو ڕەفتارە ناوەرزشییانە دەکات کە دەستدرێژیی جەستەیی، قسەی نەشیاو و ناوزڕاندن بەرامبەر بە دادوەران و سەرپەرشتیاران دەگرێتەوە. ئەم جۆرە کارانە تەنیا بەزاندنی یاسا نین، بەڵکو مەترسین بۆ سەر سەلامەتیی گشتی و ناوبانگی وەرزشیی هەرێمی کوردستان.
​لەم چوارچێوەیەدا، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان جەخت لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دەکاتەوە:

​جێبەجێکردنی یاسا: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، توندترین سزای یاسایی بەسەر هەر یانەیەکدا دەسەپێندرێت کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ تێوەگلابێت.

​سەلامەتی هەمووان : پاراستنی دادوەران، یاریزانان و ستافەکان ؛ هەر جۆرە پێشێلکارییەک ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتیی یاسایی قورس دەبێتەوە.

​پەیام بۆ هەمووان: داوا لە یانەکان، ڕاهێنەران، یاریزانان و هاندەرانی ئازیز دەکەین پابەندی ڕەوشتی بەرزی وەرزشی بن.

​ئامانجمان:
دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و شایستە بە ناوبانگی کوردستان، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ بنەما و ڕێنماییە نێودەوڵەتییەکانی تۆپی پێ.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button