
یاریگا –
یانەیەكی ئەمریكی گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی كردووە.
لیڤاندۆڤسكی لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی بایرن میونشنەوە بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەشی لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت.
بە گوێرەی سەرچاوە ئیسپانیەكان بارسێلۆنا نایەوێت گرێبەستی هێرشبەرە پۆڵەندیەكەی نوێبكاتەوە و دەیەوێت دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی یانەكە جێبهێڵێت.
Chicago Fire have had positive talks with Robert Lewandowski’s camp. Fire have the Barca striker on their discovery list so are the leading club to bring him to the MLS. #cf97 #barca https://t.co/UlctAv4sBx
— Nick Mashiter (@nickmashiter) December 16, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی BBC، یانەی چیكاگۆ فایر گفتۆگۆی فەرمی لەگەڵ رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی كردووە و دەیانەوێت هێرشبەرەكەی بارسێلۆنا بگوازنەوە خولی ئەمریكی.
لیڤاندۆڤسكی ئامادەیە ئەو هەنگاوە لە كاروانی وەرزشیدا بنێت و مووچەكەی هێچ كێشەیەک درووستناكات.
ئاماژە بەوەشكراوە، هێشتا لیڤاندۆڤسكی چەند بژاردەیەكی لەبەردەستدایە وەک مانەوە لە بارسێلۆنا یان پەیوەندیكردن بە خولی رۆشنی سعوودییەوە، بەڵام بژاردەی خولی ئەمریكیش ئەگەرێكی بەهێزە.
لیڤاندۆڤسكی لەگەڵ بارسێلۆنا 164 یارییكردووە و توانیویەتی 109 گۆڵ بكات.



