
یاریگا –
بڕونۆ فێرناندێش بۆ یەکەمین جار نهێنیەکی گەورە لەسەر بابەتی جیابوونەوەی لە مانچێستەر یونایتد دەدرکێنێت و تێیدا هۆکارەکان بۆ رۆیشتن و مانەوەش ئاشکرادەکات.
ناوەراستکارە پۆرتوگالیەکە لە گواستنەوەکانی زستانی 2020 بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ لە سپۆرتینگی وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە بۆ مان یونایتد و ئێستا کاپتنی یەکەمە.
لە ماوەکانی رابردوودا دەنگۆی زۆر هەبوو بڕونۆ روودەکاتە خولی سعوودی. ئێستا یاریزانەکە خۆی پەردە لەسەر زۆر راستیی لادەدات بەوەی یانەکەی ویستوویەتی ئۆڵدترافۆرد جێبهێڵێت. لە نوێترین لێدوانیدا لەو بارەیەوە بۆ Canal11 وتی
هاوینی رابردوو مانچێستەر یونایتد ویستیان یانەکە جێبهێڵم، ئەوەم لەبیر ماوە. ئەوەبوو ئەم بابەتەم بە بەڕێوەبەرەکانی یانەکەم وت، بەڵام پێموایە ئەو بوێرییەیان نەبوو بڕیارەکە بدەن.
فێرناندێش هۆکاری مانەوەی لە ئۆڵدترافۆرد ئاشکراکرد و وتی
ئەوەبوو من بڕیاری مانەوەمدا لەبەر هۆکارە خێزانییەکان و هەروەها لەبەرئەوەی بەڕاستی ئەم یانەیەم خۆشدەوێت.
بڕونۆ باس لە رۆڵی روبێن ئامۆریمی راهێنەر دەکات وەک بەشێکی دیکە لە هۆکارەکانی مانەوەی و وتی
ئەو گفتوگۆیەی لەگەڵ راهێنەر هەمبوو وایکرد بمێنمەوە. بەڵام لای یانەکەوە، وا هەستم دەکرد پێم بڵێن ئەگەر دەڕۆیت شتێکی خراپ نابێ بۆمان.
یاریزنە 31 ساڵانەکە نەیشاردەوە کە ئەو هەڵوێستە ئازاربەخش بووە بۆی
ئەوە زۆر ئازارم دەدات. زیاتر لە ئازاریش، بگرە دڵتەنگیشم دەکات چونکە من یاریزانێکم هیچ شتێکیان نییە رەخنەم لێبگرن لەبارەیەوە. من هەمیشە ئامادەم، هەمیشە یاریی دەکەم جا ئیتر باشبێت یان خراپ. پاشان هەر لە دەوروبەری خۆت دەبینیت ئەو یاریزانانەی زۆر لە بەهای یانەکە نازانن و زۆر بەرگریی لێناکەن… ئەو نیگەرانت دەکات.
🚨💣 Bruno Fernandes: “Man United wanted me to LEAVE last summer, I have that in my head”.
“I told the directors this, but I think they didn’t have the COURAGE to make that decision”, told Canal11.
“I decided to stay, also because of family reasons, but because I genuinely like… pic.twitter.com/hQficuazdR
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) December 16, 2025


